عیراق پێویستی‌ به‌ 1000 بلیۆن دۆلاره‌ بۆ بوژانه‌وه‌

سه‌رۆكی‌ ده‌سته‌ی‌ نیشتیمانی‌ بۆ وه‌به‌رهێنان له‌ عیراق ئاشكرای‌ كرد ك عیراق پێویستی‌ به‌ 1000 بلیۆن دۆلاره‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌ ماوه‌ی‌ 10 ساڵی‌ داهاتوودا پشتیوانی‌ دوباره‌ بنیاتنانه‌وه‌ی‌ ژێرخان و بوژانه‌وه‌ی‌ ئابوورییه‌كه‌ی‌ بكات.
سامی‌ ئه‌لعه‌راجی‌ سه‌رۆكی‌ ده‌سته‌ی‌ نیشتیمانی‌ بۆ وه‌به‌رهێنان له‌ عیراق له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ‌ ئاژانسی‌ هه‌واڵی‌ فرانس پرێس كه‌ دوێنێ‌ بڵاوكرایه‌وه‌، وتی‌: “بۆ پاڵپشتی‌ پرۆسه‌ی‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی‌ عیراق لانی‌ كه‌م پێویستمان به‌ 600 بۆ 700 ملیار دۆلار هه‌یه‌”، ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌دا كه‌ تا ساڵی‌ 2022 ئه‌و بڕه‌ زیاد ده‌كات بۆ نزیكه‌ی‌ 1000 ملیار دۆلار.
ئه‌م لێدوانه‌ی‌ سه‌رۆكی‌ ده‌سته‌ی‌ نیشتیمانی‌ بۆ وه‌به‌رهێنان له‌ عیراق له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ پێشانگای‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ له‌ به‌غدا كراوه‌ته‌وه‌ به‌مه‌به‌ستی‌ هاندانی‌ وه‌به‌رهێنان له‌ عیراق.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی‌ عیراق پێیوایه‌ بڕێكی‌ زۆری‌ ئه‌و پاره‌یه‌ ره‌نگه‌ له‌ داهاته‌ نه‌وتییه‌كان و وه‌به‌رهێنانی‌ بیانی‌ و عیراقییه‌وه‌ بێت.
ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو كه‌ پێشبینی‌ ده‌كه‌ن رێژه‌ی‌ فرۆشتی‌ نه‌وت زیاد بكات و بارودۆخی‌ عیراقیش زیاتر بگونجێت بۆ راكێشانی‌ وه‌به‌رهێنه‌رانی‌ بیانی‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌ عیراق وه‌به‌رهێنان ئه‌نجام بده‌ن.