دۆسیه‌ی ژماره
نزیكه‌ی سه‌د ساڵ له‌مه‌وبه‌ر “بنجامین كلیمانسۆ”ی سه‌رۆك
وه‌زیرانی فه‌ره‌نسا، له‌سه‌روه‌ختێكدا كه جیهان له‌نێو گڕو بڵێسه‌ی جه‌نگی یه‌كه‌می
جیهانیدا ده‌سوتا، رایگه‌یاند “دڵۆپێك نه‌وت یه‌كسانه به‌دڵۆپێك خوێن”،
ئه‌و وه‌ك زۆرێك له‌سیاسه‌تمه‌دارانی گه‌وره‌ی رۆژئاوا به‌باشی له‌و گۆڕانكارییانه
تێده‌گه‌ی كه له‌ئاستی جیهاندا روویانده‌دا‌و دنیایان به‌ره‌و ئاڕاسته‌یه‌ك ده‌برد
كه نه‌وت تێیدا ده‌بووه شاڕه‌گی جیهانی سه‌رمایه‌داری.
“كلیمانسۆ” باش ده‌یزانی كه جیهان له‌سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی
بیسته‌مه‌وه پێده‌نێته قۆناغێكه‌وه كه نه‌وت ده‌بێته بزوێنه‌ری هه‌موو ماشێن‌و
ئامێره پیشه‌سازییه‌كان، ئه‌و پێشوه‌خت دركی به‌وه كرد بوو كه نه‌وت نه‌ك هه‌ر
له‌بواری پیشه‌سازیدا بایه‌خێكی گه‌وره‌ی ده‌بێت، به‌ڵكو په‌ی به‌وه‌ش بردبوو كه
نه‌وت‌و به‌رهه‌مه‌كانی له‌جوڵاندنی ماشێنه‌كانی جه‌نگیشدا رۆڵی یه‌كلاكه‌ره‌وه
ده‌بینێت، ئه‌و ئه‌و سیاسه‌تمه‌داره به‌ئه‌زمون‌و بیرتیژه كه به‌وپه‌ڕی
دووربینییه‌وه سه‌یری داهاتووی جیهانی ده‌كرد، پێیوابوو “هه‌ر هێزێك چنگی له(سه‌رچاوه‌كانی
نه‌وت) گیر بێت، سه‌ركه‌وتن له‌جه‌نگدا بۆ خۆی مسۆگه‌ر ده‌كات”.
ئێوه دوای ئه‌و هه‌موو ساڵًه، بۆ ساتێك ئه‌م گۆی زه‌وییه به‌بێ
“نه‌وت” بهێننه پێشچاوی خۆتان، بزانن هه‌رچی ئۆتومبێل‌و فڕۆكه‌و كه‌شتی‌و
شه‌مه‌نده‌فه‌رو كارگه زه‌به‌لاحه‌كانی.. دنیایه‌یه له‌جوڵه ناكه‌وێت؟
گۆڤاری ژووری بازرگانی‌و پیشه‌سازی، نه‌وت ده‌كاته دۆسیه‌ی ئه‌م
ژماره‌یه‌ی.