له‌پارێزگای ماردینی باكوری كوردستان ژنان و كچانی ئه‌و هه‌رێمه لهقهزوان سابونی سروشتی دروستده‌كه‌ن و مشته‌ریی بیانی و ناوخۆییان هه‌یه.
قه‌زوانی ماردین هه‌ر ئه‌وه نییه بۆ چه‌ره‌س و خواردن به‌كاربهێنرێت به‌ڵكو دانیشتوانی ئه‌و ناوچه‌یه به‌رهه‌می دیكه‌ی لێ دروستده‌كه‌ن و ده‌یفرۆشنه‌وه كه سابون یه‌كێك له‌به‌رچاوترین به‌رهه‌مه‌كانی قه‌زوانه له‌و پارێزگایه.
قه‌زوان له‌و ناوچه‌یه به‌شێوی سروشتی له‌ده‌شتایی ئه‌و هه‌رێمه ده‌ڕوێت، ئافره‌تانی ناوچه‌ی ماردین هه‌ر له‌زووه‌وه ئه‌و كاره ده‌كه‌ن.
سابونی قه‌زوان له‌لایه‌ن گه‌شتیارانی بیانی و ناوخۆیی داوای زۆری له‌سه‌ره‌و مشته‌ریی باشی هه‌یه، به‌وه‌یش داهاتێكی چاكی بۆ خه‌ڵكی ناوچه‌كه هه‌یه.
سابونكهرانی ماردین به‌و جۆره وه‌سفی سابونه‌ی خۆیان ده‌كه‌ن كه بێجگه له‌وه‌ی سروشتییه، قژ قورس ده‌كات رێ له‌هه‌ڵوه‌رینی مووی سه‌ر ده‌گرێت، هه‌روه‌ها برینی پێست زوو چاك ده‌كاته‌وه.
بۆ باشتر كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌به‌رهه‌می سابونی قه‌زوان، ساڵی 2007 ناوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی جاتوون كارگه‌یه‌كی له‌و هه‌رێمه‌دا دروستی كرد.
NRT