وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراق ڕایگه‌یاند، 22ی ئەم مانگەوە ڕێگه دراوه به گه‌شتیاران‌و هاوڵاتیانی عێراق به بێ وه‌رگرتنی ڤیزا سه‌ردانی ئیماراتی عه‌ره‌بی یه‌كگرتوو بكه‌ن.
سه‌عید مه‌هدی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆمپانیای گه‌شته ئاسمانیه‌كانی عێراق له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند، عێراق‌و ئیمارات ڕێكه‌تون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌بێی وه‌رگرتنی ڤیزا ڕێگه به هه‌ر عێراقیه‌ك بدرێت كه‌بیه‌وێت سه‌ردانی ئیمارات بكات‌و، به‌و هۆیه‌شه‌وه له‌مه‌وداو نرخی گه‌شت بۆ وڵاتی ئیمارات بریتی ده‌بێت له نرخی بلیتی فرۆكه كه ته‌نها 605 دۆلاره.
سه‌رۆكی كۆمپانیای گشتی هێلی ئاسمانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد هه‌ر هاوڵاتیه‌كی عێراقی كه بیه‌وێت سه‌ردانی ئیماراتی عه‌ره‌بی بكات ده‌توانێت سه‌ردانی نوسینگه‌كانی كۆمپانیاكه‌یان بكات له به‌غداو پارێزگاكانی تر بۆ به‌ده‌ستهێنانی مه‌رجه‌كانی به‌ده‌ستهێنانی بلیت‌و ، بڕیاره‌كه‌ش له دوێنێوه خراوه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
پێشتر هه‌ر هاوڵاتیه‌كی عێراقی بیویستایه گه‌شت بكات بۆ ئیمارات ، ده‌بوایه له‌سه‌ره‌تادا به‌بڕی 1500 دۆلار ڤیزای وه‌ربگرتایه بۆهه‌ر نه‌فه‌رێك‌و ده‌بوایه به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی ڕه‌سمی وه‌ك بڕوانامه‌ی ده‌رچون كه‌له به‌كالۆریۆس یان ناسنامه‌ی بازرگان كه‌متر نه‌بێت.
NRT