ژوری بازرگانی سلێمانی خەڵاتی ڕێزلێنانی بەخشیە پارێزگاری سلێمانی

ئێوارەی 22/10/2013 لە شوێنی تایبەتی پارێزگاری سلێمانی سەرۆک و ئەندامانی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لەگەڵ بەهرۆز محەمەد ساڵح پارێزگاری سلێمانی کۆبونەوە و خەڵاتی ڕێزلێنان و سوپاسنامەیان بەخشیە پارێزگار.
لەوتەیەکیدا سیروان محەمەد سەرۆکی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی سوپاس و دەستخۆشی لە پارێزگاری سلێمانیکرد کەبەردەوام هاوکاربون و پشتیوانی بازرگانانبون بۆ بەرەو پێشبردنی ڕەوشی بازرگانی و سەرخستنی کەرتی ئابوری تابتواندرێت شاری سلێمانی ڕویەکی جیاوازی بازرگانی و ئابوری پێوەدیاربێت کە شاری سلێمانی هەمیشە یەکێک بووە لە شارە پێشکەوتوەکان لەسەرجەم بوارەکانداو بازرگانیش یەکێک بووە لەو پیشانەی بەردەوام گرنگی پێدراوە لەلایەن خەڵکی سلێمانیەوە.
پارێزگاری سلێمانی داوای لە سەرۆکی ژوری بازرگانی و ئەندامانیکرد کە کاربکەن بۆ پێشخستنی کەرتی بازرگانی و پیشە سازی و فراوانکردنی و ناساندنی شاری سلێمانی بەسەرجەم ووڵاتان و شارەکانی جیهان تا لەم ڕێگەیەوە زیاتر بازرگانی برەوی پێبدریت و بتوانین بەشێوەیەکی فراوان کاری بازرگانی بەئەنجام بگەیەنین.
لای خۆشیانەوە ئەندامانی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی چەندین کێشەو گرفتی بەردەم کارەکانی بازرگانان و ئەو ڕێگریانەی لەلایەن مەرزەکان و بازگەکانی سلێمانیەوە دەکرێت گەیاندە پارێزگای سلێمانی و داوایانکرد هەوڵبدرێت بۆ کەمکردنەوەی ئەو ڕێگریانە.