هه‌رمێ ئه‌و میوه پایزییه‌یه كه زانایان چه‌نده‌ها سوودی سه‌رسوڕهێنه‌ریان تێدا دۆزیوه‌ته‌وه و به یه‌كێك له میوه ته‌ندروسته‌كان ناوی ده‌به‌ن شان به‌شانی سێ‌و و پرته‌قاڵ..هتد، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌و له‌زه‌ته نه‌بڕاوه و تامه شیرینه و ئه‌و پێكهاته كه‌ره‌ئاسایه‌ی كه كردویه‌تییه میوه‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێش، و زۆرێكمان تامه‌زرۆی خواردنی ده‌كه‌ین.
ئه‌مانه‌ش چه‌ند سودێكی گرنگی ئه‌و میوه‌یه‌یه:
١.هه‌رمێ ده‌وڵه‌مه‌نده به مادده ڕیشاڵییه‌كان، هه‌رمێیه‌كی مامناوه‌ند ڕێژه‌ی ٦ گرام له فایبه‌ری تێدایه، هه‌ر بۆیه خواردنی چه‌ند هه‌رمێیه‌ك ڕۆژانه ده‌بێته هۆی دابینكردنی پێویستی ڕۆژانه‌ی له‌ش له ٢٥ بۆ ٣٠ گرام له ڕیشاڵ.
هه‌روه‌ها به‌سووده بۆ چالاكڕاگرتنی له‌ش، به شێوه‌یه‌ك كه ڕێ له شێرپه‌نجه‌ی كۆڵۆن ده‌گرێت و ده‌بێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی كۆلیسترۆڵ له خوێندا و وه‌رگرتنی رێژه‌ی پێویست له مادده ڕیشاڵییه‌كان ده‌بێته‌هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك.
٢.هه‌رمێ بڕێكی باش له ڤیتامهناكانی تێدایه وه‌ك ڤیتامینA ،C ،K ،B2 ،B3 هه‌روه‌هاB6 ، هه‌روه‌ك بێبه‌ش نییه له مادده كانزاییه‌كان و بڕێكی باش له مادده‌كانی وه‌ك كالیسیۆم و مه‌گنیسیۆم و پۆتاسیۆم و مس و مه‌نگه‌نیزی تێدایه. ڤیتامن C و مس یارمه‌تیده‌رێكی باشی كرداری دژه ئۆكساندنن. هه‌ر بۆیه خواردنی هه‌رمێ ده‌بێته‌هۆی كارا كردنی كۆئه‌ندامی به‌رگری.
٣. هه‌رمێ مادده‌ی بۆرۆنی تێدایه كه یارمه‌تی مژینی كالیسیۆم ده‌دات، بۆیه ئه‌م میوه‌یه سودێكی زۆری هه‌یه بۆ ڕێگرتن له نه‌رمبوونه‌وه‌ی ئیسك (نه‌خۆشی ئێسكه نه‌رمه).
٤. هه‌رمێ دژی هه‌ستیارییه، ئه‌وانه‌ی كه هه‌ستیارییان به میوه هه‌یه، ده‌توانن بی هیچ دوودڵییه‌ك هه‌رمێ بخۆن.
٥. هه‌رمێ یاریده‌ده‌رێكی زۆر باشه بۆ پاراستنی چاو، هه‌روه‌ها ده‌مانپارێزێ له‌و نه‌خۆشیانه‌ی چاو كه به‌هۆی ته‌مه‌نه‌وه ڕووده‌ده‌ن.