له‌وانه‌یه ڕۆژێك له ڕۆژان بیرت له‌وه كردبێته‌وه ئۆتۆمۆبێله‌كه‌ی ئۆباما چی بێت و چۆن بێت، ئۆتۆمۆبێلی سه‌رداره گه‌وره‌گه‌ی جیهان لیمۆزینه له جۆری كادیلاك و دوای تێپه‌ڕبوونی چوار ساڵ ده‌یبه‌خشێت به كه‌سێكی ناو حكومه‌ت و به‌تایبه‌تی جێگری سه‌رۆك.
هه‌ندێك نهێنی ئۆتۆمۆبێله‌كه نایانزانیت بریتین له‌مانه‌ی خواره‌وه:
-دوو ئاڵا به‌پێشی ئۆتۆمۆبێلهكهوهیه، یه‌كێكیان هی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانه و ئه‌وی تریشیان ئاڵای هێمای سه‌رۆكایه‌تییه، له‌كاتی سه‌ردانی سه‌رۆكێكی وڵاتێكی ده‌ره‌وه ئاڵای سه‌رۆكایه‌تی ده‌گۆڕرێت بۆ ئاڵای وڵاتی سه‌ردانیكه‌ر.
-گوله‌نه‌بڕه و ئه‌ستووری به‌رگه‌كه‌ی 8 ئینچه و كێشه‌كه‌ی (6350) كیلۆگرامه و له‌سه‌ر شێوه‌ی شاحنه‌ی جێنێڕاڵز مۆتۆڕز درووستكراوه.
-به‌رگی ده‌ره‌وه‌ی ئۆتۆمۆبێله‌كه له ئه‌له‌منیۆم و تیتانیۆم و سیرامیك و ستیل درووستكراوه و ئه‌ستووری جامه‌كانی 5 ئینچه.
-هیچ له جامه‌كان ناكرێته‌وه بێجگه له جامی پێشه‌وه و ئه‌ویش بۆ قسه‌كردنه له‌گه‌ڵ خزمه‌تگووزاری نهێنیدا.
-ئه‌و ئۆتۆمۆبێله به‌شێوه‌یه‌كی ئۆتۆماتیكی داده‌خرێت و به‌رگه‌ی هه‌موو هێرشێكی كیمیاوی و سه‌ربازیی ده‌گرێت و هیچ گازێك ناچێته ناوییه‌وه.
-سیسته‌می ئۆكسجینی خۆی تێدایه و هیچ ده‌نگێكی ده‌ره‌وه نابیسترێت له ناوه‌وه‌ی ئۆتۆمۆبێله‌كه.
-به‌رمیلی به‌نزینه‌كه‌ی به مادده‌یه‌ك داپۆشراوه كه پارێزگاری لێده‌كات و ناهێلێت به هیچ شێوه‌یه‌ك بته‌قێته‌وه و گڕبگرێت.
-پێشه‌كه‌ی گازی فرمێسك ڕژێنی تێدایه و قومبهلهشی تێدایه و له‌كاتی پێویستیدا به‌كارده‌هێنرێت.
-كامێرای ژێرسوور و شه‌وانه‌ی تێدایه بۆئه‌وه‌ی له‌كاتی هه‌بوونی هه‌ر دووكه‌ڵێك شۆفێره‌كه سه‌ری لێتێكنهچێت و به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی ئۆتۆمۆبێله‌كه لێدهخووڕێت.
-سیسته‌می ئاگركووژێنه‌وه له‌ناویدا هه‌یه و ده‌توانێت ئاگر له ده‌وروبه‌ری خۆی بكوژێنێته‌وه.
-بانكی خوێن له‌ناو ئۆتۆمۆبێله‌كه‌دا هه‌یه و تایبه‌ته به سه‌رۆك كۆمار.
-تۆڕی په‌یوه‌ندی و ئینته‌رنێتی به‌رده‌وامی تێدایه بۆئه‌وه‌ی هه‌میشه له په‌یوه‌ندیدا بێت له‌گه‌ڵ كۆشكی سپی و خزمه‌تگووزاری نهێنی.
-به‌رگه‌كه‌ی به‌رگه‌ی خۆپیاكێشان ده‌گرێت و پێكهاته‌كه‌ی پلاستیكییه.
-چه‌كێكی زۆر به‌هێز له ته‌نیشت شۆفێره‌كه‌دا هه‌یه و هه‌ركات بیه‌وێت به‌كاری ده‌هێنێت.
-شۆقێره‌كه‌ی له‌لایه‌ن سی ئای ئه‌ی راهێنانی پێكراوه و به‌رزترین بڕوانامه‌ی هه‌یه.
-شوێنی دانیشتنی ئۆباما لاپتۆپێك و چه‌ند ئامێرێكی په‌یوه‌ندی پێوه‌یه كه ڕاسته‌وخۆ به‌ستراونه‌ته‌وه به پنتاگۆن و جێگری سه‌رۆكه‌وه.
-نرخه‌كه‌ی زیاد له 400 هه‌زار دۆلاره و درێژییه‌كه‌ی 18 پێیه