“ئابوری روسیا گەشە ناكات “

دیمتری میدڤیدڤ ی سەرۆك وەزیرانی روسیا رەخنەی لە ئەدای ئابوری وڵاتەكەی گرت و وێرای ئەوەی بە لاواز وەسفیكرد رایگەیاند:  كە رەنگە لەباشترین حاڵدا بۆ ئەمساڵ سەدا 2  گەشەكردن بەخۆیەوە نەبینێت  هاوكات لە كۆبونەوەیەكیدا لەگەڵ راوێژكارانی بواری وەبەرهێنانی بیانی لەوڵاتەكەیدا سەرۆك وەزیرانی روسیا ئاماژەی بە هۆكاری سستی و لاوازی ئەدای ئابوری لە وڵاتەكەیدا كردو رایگەیاند: بەپلەی یەكەم چەند هۆكارێكی دەرەكی ئەو بارودۆخەی ئێستایان خوڵقاندوەو  پشتبەستنی سەرەكی روسیاش بەهەناردەكانی رەنگە هۆكارێكی دیكەی ئەو لاوازیە ئابوریە بێت وتیشی لەكاتێكدا تێكڕای گەشەی ئابوریمان لە ساڵی رابردوودا سەدا  4  تێپەراندبوو پێشبینی دەكەین لە ماوەی ئەمساڵدا رێژەكەی سەدا 1 پۆینت  5  تێنەپەڕێت و گەشەی ئابوریش لە كەرتی پیشەسازیشدا لە سەدا سفر بێت میدڤیدڤ  لە كۆبونەوەكەدا گەشبینی خۆشی پیشاندا كە روسیا بتوانێت ئەو بارودۆخە تێپەرێنێت و رایگەیاند وێرای گەشەی لاوازی ئابوریان بەڵام بەراورد بە هەندێك وڵاتی دیكەی جیهان هێشتا ئاستی بێكاریان نزمەو دیاریكەری ئابوریان جێگیرەو یەدەگێكی زۆری دراویشیان هەیە.