بەپێی داتاكانی بەرهەمهێنانی ناوخۆیی وڵاتی چین، ئاستی ئابووریی ئەو وڵاتە لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا، بەڕێژەی (7.8%) زیادیكردووە.
فەرمانگەی ئاماری نێودەوڵەتی چین رایگەیاندووە: لەكاتێكدا حكومەتی چین كاری بۆ ئەوە دەكرد لە كۆتایی ساڵدا ئەو رێژەیە بگەیەنێتە (5.7%)، بەڵام ئامارەكان ئەویان دەرخستووە، ئێستا رێژەكە لە (7.8%) ـە و بەردەوامیش زیاددەكات.
بەپێی زانیارییە رەسمییەكان لە نۆ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا بەرهەمهێنانی ناوخۆیی ئەو وڵاتە گەیشتووەتە(3.6) تریلیۆن دۆلاری ئەمریكی، بەڵام لەگەڵ ئەم گەشەسەندنە چاوەڕوان نەكراوە، ئاستی بەكاربردنیش بە شێوەیەكی چاوەڕوان نەكراو بەرزبۆتەوە، بە شێوەیەك بەراورد بە یەك ساڵ پێش ئێستا، ئاستی بەكاربردن (129%) زیادیكردووە.
چین ئێستا لە رووی هێزی ئابوری و بەرهەمهێنانەوە پاش وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بووە بە دووەم لەسەر ئاستی جیهان.