راپۆتێكی بانكی دراوی نێودەوڵەتیی ئاشكرایدەكات، بەهۆی سیستمی جیهانگیرییەوە (400) ملیۆن منداڵ كەتەمەنیان لە خوار (13) ساڵیدایە كاردەكەن، (1,2) ملیار مرۆڤیش داهاتی رۆژانەیان دۆلارێك و بیستو پێنج سەنتە.
بەشی كرمانجیی ئاژانسی فورات نیوز راپۆرتێكی بانكی دراوی نێودەوڵەتیی بڵاو كردۆتەوەو ئاماژە بۆ ئەوەدەكات كە سیستمی سەرمایەداریی كێشەی هەژاریی لەجیهاندا دروستكردووەو كاریگەری گەورەی لەسەر منداڵان دروستكردووە.
راپۆرتەكە ئەوەی ئاشكراكردووە (1,2) ملیار مرۆڤ لەسەرانسەری جیهاندا داهاتی رۆژانەیان دۆلارێك و بیستو پێنج سەنتە، (400) ملیۆن منداڵیش كە تەمەنیان لە خوار (13) ساڵییەوەیە كاردەكەن.
راپۆتەكەی بانكی دراوی نێودەوڵەتیی ئەوەشدەخاتە روو، زەرەر مەندی یەكەم لەهەژاریدا منداڵان و ژنانن. لە سی ساڵی رابردوودا لە وڵاتانی باشووری ئەفریقادا (103) ملیۆن كەس لەخوار هێڵی هەژارییەوەن و (6,6) ملیۆن منداڵیش بە هۆی خراپی گوزران و بێبەشبوونیان لە خزمەتگوزاریی تەندروستیی گیانیان لەدەستداوە.