حكومه‌تی ئیداره‌ی به‌سره به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌دا پرۆژه‌ی ته‌كسی ناو ئاو له‌شاری به‌سره جێبه‌جێده‌كات، وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ش حه‌وت ملیار دینار بۆ ئه‌و پرۆژه‌یه ته‌رخانده‌كات.
(سه‌میر عه‌بدولڕه‌زاق) به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی گواستنه‌وه‌ی ده‌ریایی له‌وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراق به‌ئاژانسی هه‌واڵی (فورات نیوز)ی ڕاگه‌یاند، له‌ئێستادا ئیداره‌ی ناوخۆی به‌سره به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌دا سه‌رقاڵی جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی ته‌كسی ناو ئاوه له‌پارێزگای به‌سره‌دا، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئیداره‌ی به‌سره پلانی دانانی وێستگه‌ی وه‌ستانی ته‌كسی له‌سه‌ر كه‌ناره‌كان ته‌واوكردووه، چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت له‌چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا ئه‌و پرۆژه‌یه بخرێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
(سه‌میر عه‌بدولڕه‌زاق) دانانی ته‌كسی له‌ناو ئاوی به‌سره‌دا، ده‌بێته هۆی چاره‌سه‌ركردنی به‌شێكی زۆر له‌كێشه‌ی گواستنه‌وه‌ی قوتابیان‌و فه‌رمانبه‌ران له‌به‌یانیاندا بۆ شوێنی ده‌وامه‌كانیان، هاوكات ڕێگه‌یه‌كی خێراشه بۆ گواستنه‌وه‌ی شتومه‌ك.
(سه‌میر عه‌بدولڕه‌زاق) به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی گواستنه‌وه‌ی ده‌ریایی له‌وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراق وتیشی:”به‌گوێره‌ی پلانی ئیداره‌ی به‌سره، پرۆژه‌كه حه‌وت ملیار دیناری تێدهچێتو پاره‌كه‌ش له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی داراییه‌وه دابینكراوه”.