پرۆسه‌ی گه‌رانه‌وه‌ی حاجیانی هه‌رێمی كوردستان تا 13ی تشرینی دووه‌می 2012 به‌رده‌وام ده‌بێت، له‌گه‌ڵ خۆشیان به‌به‌های زیاتر له یه‌ك ملیۆن دۆلار ئاوی زه‌مزه‌م و خورما و سیواك و ته‌سبیح ده‌هێننه‌وه بۆ كوردستان.
كامه‌ران ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی حه‌ج و عه‌مره‌ی هه‌رێم به راگه‌یاند: پرۆسه‌ی گه‌رانه‌وه‌ی حاجیان تا 13ی تشرینی دووه‌می 2012 به‌رده‌وام ده‌بێـت.
كامه‌ران ئه‌حمه‌د وتی: “ئه‌و حاجییانه‌ی فه‌ریزه‌ی حه‌جیان به‌جێگه‌یاندووه، به‌به‌های زیاتر له‌یه‌ك ملیۆن دۆلار، 250 هه‌زار لیتر ئاوی زه‌مزه‌م و 25 تۆن خورماو ده‌یان هه‌زار ته‌سبیح‌و سیواك و دیاری جۆراوجۆر له‌گه‌ڵ خۆیاندا بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌هێننه‌وه”.
به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی حه‌ج و عه‌مره‌ی هه‌رێم ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد ئه‌و دیارییانه جگه له‌وه‌ی پیرۆزی خۆیان هه‌یه، هه‌ندێكیان وه‌ك نه‌ریتێكی كۆمه‌ڵایه‌تی پێشكه‌شی ئه‌و كه‌سانه ده‌كرێت كه ده‌چنه پێشوازیكردنی حاجیان.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه له حه‌جی ئه‌مساڵ هیچ گرفتێك له پرۆسه‌ی گه‌رانه‌وه‌ی حاجیان دروست نه‌بووه، “ئێمه پاره‌ی ته‌واومان داوه‌ته حكومه‌تی عێراق و ئه‌وان كاره‌كان ئه‌نجامده‌ده‌ن”.
جێی باسه له فه‌ریزه‌ی حه‌جی ئه‌مساڵ چوار حاجی كورد كۆچی دواییان كرد ئه‌وانیش خه‌ڵكی هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك و كه‌ركوك بوون، هه‌وڵه‌كانیش به‌رده‌وامن بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی دوو ملیۆن دۆلاره‌كه‌ی ساڵی پار، به‌ڵام تا ئێستا هیچ ئه‌نجامێكی نه‌بووه.