عەبدولباست توركی‌..پارێزگاری‌ بانكی‌ ناوەندی‌ عێراقی‌

عەبدولباست توركی سەعید، پارێزگاری ئێستای بانكی ناوەندی عێراقە بەوەكالەتن ئەو لەهەمانكاتیشدا سەرۆكی دیوانی چاودێری دارایی‌و سەرۆكی لیژنەی پسپۆڕە داراییەكان‌و ئەندامی لیژنەی ئابوریشە لەئەنجومەنی وەزیران.
توركی لە1976دا بەكالۆریۆسی لەكۆلیژی كارگێڕی‌و ئابوری زانكۆی موستەنسریە بەدەستهێناوە، لە1981دا ماستەری لەهەمان زانكۆ بەدەستهێناوەو لە1996دا بڕوانامەی دكتۆرا لەدارایی گشتیدا هەر لەهەمان زانكۆ وەرگرتووە.
توركی لەساڵی 1979ەوە تا 2001 لەوەزارەتی دارایی كاری كردووەو لە2001یشەوە تا 2003 راوێژكاری ئابوری بووە لەدیوانی سەرۆكایەتی عێراق، لە2003دا بووە بەراوێژكاری لەوەزارتی دارایی‌و لە2004و 2005دا بووە بەوەزیری مافی مرۆڤ‌و لە2005یشدا بووە بەسەرۆكی دیوانی چاودێری دارایی.
توركی لەیش2005ەوە ئەندامی لیژنەی ئابورییە لەئەنجومەنی وەزیران تا ئێستا، وێڕای ئەوەش لە2012ەوە وەك پارێزگاری بانكی ناوەندی بەوەكالەت دیاریكراوە، ئەو لەزانكۆكانی عێراقیشدا وانە دەڵێتەوە‌و سەرپەشتی نامەی ماستەرو دكتۆرا دەكات.