گه‌نجێكی كوردی شاری كه‌ركوك سێ ئۆتۆمبێلی كلاسیكی دروستكردووه كه سه‌رجه‌می دیزاینی ئۆتۆمبێله‌كانی له ئه‌نته‌رنێته‌وه وه‌رگرتووه.
دانا ئیبراهیم ئه‌و گه‌نجه كورده داهێنه‌ره‌ی شاری كه‌ركوكه كه ته‌مه‌نی 33 ساڵانه‌و شاره‌زاییه‌كی باشی له ئۆتۆمبێلدا هه‌یه، تائێستا چه‌ند ئۆتۆمبێلێكی دروستكردووه كه‌سه‌رجه‌می ئۆتۆمبێله‌كان به دیزاین و شێوه‌ی كلاسیكین و به‌ته‌نها له دروستكراوی خۆیه‌تی.
له‌لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ PUKmedia دانا رایگه‌یاندوە: له‌سه‌ره‌تادا خه‌ونم ده‌بینی ببمه داهێنه‌رێك و خۆم ئۆتۆمبێل دروست بكه‌م، بۆیه به‌رده‌وام هه‌وڵم ده‌دا تاكو ئه‌و كاره ئه‌نجامبده‌م، سه‌ره‌تا به‌كردنه‌وه‌ی وه‌رشه‌یه‌ك له‌ناوچه‌ی پیشه‌سازی شاری كه‌ركوك ده‌ستمپێكرد، بۆیه یه‌كه‌م ئۆتۆمبێل كه دروستمكرد له‌ساڵی 2007 دابوو ئۆتۆمبێلێكی جۆری مارسیدس مۆدیل 1975 بوو كه له ته‌خته‌و ئاسن دروستم كرد و دواتر له شاری هه‌ولێر فرۆشتم.
دانا جه‌ختده‌كاته‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ده‌توانێت زۆرێك له‌و ئۆتۆمبێلانه دروست بكات كه مێژووه‌كانیان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ به‌ر له ساڵی 1940.
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا ئه‌و گه‌نجه كورده ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه هاوكاری بكرێم بۆ جێبه‌جێ كردنی پرۆژه‌یه‌ك بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێلی مۆدێل كلاسیكی، ده‌توانم مۆزه‌خانه‌یه‌ك بۆ ئه‌و ئۆتۆمبێله كلاسیكییانه بكه‌مه‌وه كه دروستیان ده‌كه‌م.
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا دانا ئیبراهیم وتی: ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی كه دروستم كردوون سه‌رجه‌میان له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆم بووه و هیچ كه‌س و لایه‌نێك هاوكاری نه‌كردووم.
دواجار ده‌ڵێت: خه‌وده‌بینم به‌وه‌ی كه له‌سه‌ر ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی دروستیان ده‌كه‌م لۆگۆیه‌ك به‌ناوی خۆمه‌وه له‌سه‌ریان دابنێم.