ئه‌وروپیەكان ئۆتۆمبیلی تایبەت دەكڕن

فرۆشی ئۆتۆمبیلی تایبه‌ت له‌ ناو سنوری یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌ مانگی سێپته‌مبه‌ردا بوژانه‌وه‌ی به‌ره‌و باشبوونی نیشانداوه‌، به‌ به‌راورد به‌رامبه‌ر به‌ مانگی سێپته‌مبه‌ری ساڵی رابردوو.
به‌گوێره‌ی داتاكانی رێكخراوی تایبه‌ت به‌و بواره‌  (ACEA)كه‌ رۆژی 16 ئۆكتۆبه‌ر ئاشكرای كردوه‌، كۆی گشتی فرۆشی ئۆتۆمۆبیلی نوێ  یه‌ك میلۆن و  16 هه‌زار دانه‌ فۆرشراوه‌ له‌ هه‌ر 27 وڵاته‌كه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپادا، كه‌ ئه‌وه‌ش به‌رێژه‌ی 5،4 پرۆسه‌نت به‌رزبونه‌وه‌ی به‌ خۆوه‌ بینیوه‌.
له‌ یه‌كه‌م نۆ مانگی ئه‌مساڵدا كۆی گشتی نۆ میلۆن ئۆتۆمۆبیل فرۆشراوه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ش مانای وایه‌ به‌رێژه‌ی 3،9% دابه‌زینی به‌خۆوه‌ بینیوه‌ به‌ به‌راورد به‌ هه‌مان كاتی نۆ مانگی ساڵی رابردوو.
زۆرینه‌ی بازاره‌ گرنگه‌كانی ئۆتۆمۆبیل بینیویانه‌ كه‌ فرۆش زیادی كردوه‌ له‌و مانگه‌دا.
وڵاتی ئیسپانیا باشترین بازارو فرۆشی هه‌بووه‌، كه‌ به‌رێژه‌ی 28،5% زیادی كردبوو، له‌ دوای ئه‌و وڵاتی به‌ریتانیای گه‌وره‌ بووه‌ كه‌ رێژه‌كه‌ 12،1 فرۆش زیادی كردبوو، وڵاتی فه‌ره‌نسا 3،4% زیادی كردبوو، ئه‌ڵمانیا كه‌ گه‌وره‌ترین بازاری ئۆتۆمبیلی ئه‌وروپایه‌، به‌ڵام له‌وێ فۆرش به‌رێژه‌ی 1،2% دابه‌زینی (كورتهێنانی) به‌خۆوه‌ بینیوه‌.
مانگی رابردوودا له‌ هۆڵه‌ندا 31,500 ئۆتۆمۆبیلی نوێ له‌ شۆرومه‌كانی      showrooms پێشه‌نگه‌كان چوونه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌و فرۆشراون، ئه‌وه‌ش به‌رێژه‌ی 1،4% كه‌متره‌ ئه‌گه‌ر به‌راوردی بكه‌یت به‌هه‌مان مانگی ساڵی رابردوو.
له‌ یه‌كه‌م سێ چاره‌كی ئه‌مساڵدا دابه‌زینی فرۆشتن نزیكه‌ی به‌رێژه‌ی 29% بووه‌، به‌ڵام له‌ وڵاتی قوبرس دابه‌زینی رێژه‌ی فرۆشتن 39% به‌خۆوه‌ بینیوه‌.