دوای چوار سال له گفتوگۆی به‌رده‌وام سه‌باره‌ت به ئاڵوگۆڕكردنی بازرگانی ئازاد نێوان كه‌نه‌دا و یه‌كێتی ئه‌وروپا، رۆژی هه‌ینی 18-10-2013 له برۆكسل رێككه‌وتنی نێوان هه‌ردوولا له‌لایه‌ن ستیڤن هارپه‌ر سه‌رۆكی حكومه‌تی كه‌نه‌دا و ژۆسیه مانۆویل بارۆسۆ سه‌رۆكی كۆمسیۆنی یه‌كێتی ئه‌وروپا ئیمزا كرا.
ئه‌م هه‌نگاوه به یه‌كه‌م رێكه‌وتنی نێوان یه‌كێتی ئه‌وروپا و یه‌كێك له وڵاتانی كۆمه‌ڵه‌ی حه‌وتی گه‌وره پیشه‌سازی جیهانی ده‌ژمێردرێت .
ستیڤن هارپه‌ر سه‌رۆك وه‌زیرانی كه‌نه‌دا له رێوره‌سمی ئیمزاكردنی رێكه‌وتننامه‌كه رایگه‌یاند: هێشتا چه‌ند خاڵێكی ورد سه‌باره‌ت به ئاڵوگۆڕكردنی چه‌ند به‌رهه‌مێكی وه‌كو ناردنی په‌نیری ئه‌وروپا بۆ كه‌نه‌دا و كه‌ره‌سته‌ی ده‌رمانسازی و هه‌نارده كردنی گۆشتی كه‌نه‌دا بۆ ئه‌وروپا و هه‌روه‌ها به‌شداری كردنی كۆمپانیاكانی وه‌به‌رهێنانی ئه‌وروپا له پرۆژه‌كانی كه‌نه‌دا ئه‌م بابه‌تانه قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كه‌ین ده‌گه‌ینه ئه‌نجام .
یه‌كێتی ئه‌وروپا پێی وایه به پێی ئه‌م رێكه‌وتنه ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هه‌ردوولا به‌رێژه‌ی %20 زیاد ده‌كات .
لای خۆیانه‌وه خاوه‌ن كۆمپانیاكانی ناردنی گۆشتی مانگا له‌كه‌نه‌دا خۆشحاڵی خۆیان نیشاندا سه‌باره‌ت به ئیمزا كردنی ئه‌م رێكه‌وتنه.
به‌ڵام هاوكات خاوه‌ن به‌رهه‌مه‌كانی په‌نیر له هه‌رێمی كوێبیك نیگه‌رانی خۆیان له‌سه‌ر رێكه‌وتنه‌كه نیشاندا چونكه په‌نیری هاورده‌ی ئه‌وروپا بۆ كه‌نه‌دا ركابه‌ری نه‌رهه‌مه‌كانی ئه‌وان ده‌كات.
هه‌رێمی ئۆنتاریۆش هه‌ر سه‌باره‌ت نه‌م رێكه‌وتنه بۆ پشتگیری كۆمپانیاكانی ئۆنتاریو جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرد كه داوای قه‌ره‌بووی زیانه‌كانی ده‌كات كه له ئه‌نجامی ئه‌م رێكه‌وتننامه‌یه دووچاری كۆمپانیه‌كانی ده‌بێته‌وه .
بێگومان رێكه‌وتنی ئاڵوگۆڕكردنی بازرگانی ئازادی نێوان یه‌كێتی ئه‌وروپا و كه‌نه‌دا نموونه‌یه‌كی دڵخۆشكه‌ره بۆ گه‌یشتن به ئه‌نجامی رێكه‌وتنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی ئازاد له نێوان یه‌كێتی ئه‌وروپا و وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كه له مانگی ته‌مووزی رابردووه‌وه هه‌ر دوولا له گفتوگۆدان .