بیرکاری ده‌بێته‌ سه‌رئێشه‌

له‌ لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی نوێدا ده‌رکه‌وتووه‌ که‌ بیرکردنه‌وه‌ی له‌ چۆنییه‌تی شیکارکردنی پرسیاری بیرکاری ده‌بێته‌ هۆی سه‌رئیشه‌ لای ئه‌وکه‌سانه‌ی که‌ ئاره‌زوویان له‌ وانه‌ی بیرکاری نییه‌.
ئه‌مڕۆ 3-ی تشرینی دووه‌می 2012 سایتی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی نوێی بڵاوکرده‌وه‌ له‌ لێکۆێنه‌وه‌که‌دا که‌ له‌ زانکۆی میشیگان ئه‌نجامدرابوو ده‌رکه‌وتووه‌ شیکارکردنی پرسیاره‌ بیرکارییه‌کان لای ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ ئاره‌زوویان له‌وانه‌ی بیرکاری نییه‌ ده‌بێته‌ هۆی دروستبوونی سه‌رئێشه‌ چونکه‌ ئه‌م پرسیارانه‌ ده‌بنه‌ هۆی چالاکردنی ئه‌و به‌شه‌ی مێشک که‌ به‌رپرسیاره‌.
ئه‌ندامانی لێکۆڵینه‌وه‌که‌ی زانکۆی چیکاگۆ له‌ چوار که‌س پێکهاتبوون و لێکۆڵینه‌وه‌که‌یان له‌سه‌ر 14 هاوڵاتی ئه‌نجامدا که‌ زۆر به‌ له‌ وانه‌ی بیرکاری و شیکارکردنی ده‌ترسان له‌گه‌ڵ 14 که‌سی تر که‌ که‌متر له‌ شیکارکردنی وانه‌ی بیرکاری ده‌ترسان.