تابلویه‌كی ده‌گمه‌نی دواین خه‌لیفه‌ی عوسمانی له‌ مه‌زادێكدا فرۆشرا

تابلۆیه‌كی جوان و ده‌گمه‌نی دواین خه‌لیفه‌ی عوسمانی له‌ مه‌زادیكی ئاشكرادا له‌ شاری ئه‌سته‌مبۆل له‌ توركیا به‌ بڕی 1,6 ملیۆن لیره‌ی توركی كه‌ ده‌كاته‌ 804 هه‌زار دۆلار فرۆشرا . 
دوای گه‌شتێكی باش بۆ مه‌زادكردن كڕیارێك كه‌ ناوی خۆی ئاشكرا نه‌كردووه‌ تابلۆه‌كه‌ی كڕی ، كه‌ له‌لایه‌ن سولتان عه‌بدولمه‌جیدی دووه‌م له‌ ساڵی 1899 وێنه‌ی كێشراوه‌ . 
پۆرا كیسكین له‌ خانه‌ی مه‌زادی ئه‌لیف ئارت له‌ ئه‌سته‌مبۆل  ده‌لێت” تابلۆه‌كه‌ پێش نمایشكردنی مه‌زه‌نده‌ی ئه‌وه‌ ده‌كرا كه‌ بتوانێت نرخێكی زۆر زیاتر تۆمار بكات ، هه‌روه‌ها هه‌ر له‌م مه‌زاده‌شدا چه‌ندین وێنه‌ی تری تابلۆیی نمایش كرابوون .