كۆمپانیای “ریبان”ی ئیتالی بۆ دروستكردنی چاویڵكه ڕایگه‌یاند ، كه ئه‌وان توانیویان چاویڵكه‌یه‌كی تایبه‌ت به ناوی “ئه‌فیاتور” به برێكی ده‌ستنیشانكراو له زێری عه‌یار 18 دروست بكات ، كه نرخی فرۆشتنی ده‌گاته 3800 دۆلار ، مه‌زه‌نده‌ش ده‌كرێت له مانگی نۆڤه‌مبه‌ری داهاتوو بخرێته بازاڕه‌وه .
هه‌روه‌ها چوارچێوه‌ی هه‌ردوو چاویلگه‌كه له زێری زه‌رد دروستكراوه ، هاوێنه‌كه‌شی له كریستاڵ پێكهاتووه .
كۆمپانیای “ریبان” ڕاشیگه‌یاند ، كه 1200 دانه له‌م چاویلگه‌یه به مۆدیلی تازه‌وه به‌رهه‌م دێنێت ، دواتریش به‌پێی داواكاری خه‌ڵك به‌رهه‌م ده‌هێنرێت .