كه‌مانچه‌یا ئۆركێسترا یا گه‌می یا تایتانیك كو سالا 2006 هاتیه ڤه‌دیتن، ژبال كه‌سه‌كی ڤه ل بازاره‌كه باژێرێ لۆندۆنێ ب ملیۆنه‌ك و شه‌ش سه‌د هه‌زار دولاران هاته فرۆتن.
101 ساڵ له‌مه‌و به‌ر كه‌شتیی تایتانیك، به زیاتر له دووهه‌زار سه‌رنشینه‌وه، له‌نزیك دورگه‌ی نیوفاوندلهندی كه‌نه‌دا به‌ر چیایه‌كی به‌فرین كه‌وت و به‌وهۆیه‌وه نوقمی ژێر ده‌ریا بوو و نزیكه‌ی 1500 كه‌س له‌و رووداوه‌دا گیانیان له ده‌ستدا.
والاس هارتلی سه‌رۆكی تیمی موزیكژه‌نانی كه‌شتیه‌كه له كاتی نقوم بوونی تایتانیك، بۆ هێوركردنه‌وه‌ی سه‌رنشینانی كه‌شتیه‌كه، موزیكی ده‌ژه‌نی و هارتلیش یه‌كێك بوو له نێو ئه‌و 1500 كه‌سه‌ی كه له‌و كاره‌ساته‌ی ساڵی 1912، گیانیان له ده‌ستدا، ئه‌و كه‌شتییه ساڵی 1985 له لایه‌ن روبێرت بالهرهوه دۆزرایه‌وه و له‌نێوان ساڵانی 1987 تاوه‌كو 2007 گه‌لێك لێكوڵینه‌وه‌ی له‌باره‌وه كراوه.
كه‌مانچه‌ی ئوركێسترای تایتانیك كه له ساڵی 2006 دۆزراوه‌ته‌وه، له لایه‌ن ئهنتیكهچییهكهوه له بازاڕێكی شاری له‌نده‌ن به ملێۆنیك و شه‌شسه‌د هه‌زار دۆلار فرۆشرا.