دوای ئاماده‌یی ئێران بۆ كه‌مكردنی رێژه‌ی پێتاندنی یۆرانیۆم له بنكه ئه‌تۆمییه‌كان، به‌رپرسێكی ئه‌مریكی كه نه‌یویستی ناوی ئاشكرا ببێ به رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز ده‌ڵێ: ئه‌مریكا بریاری داوه به‌شێك له داراییه بلۆكه‌كراوه‌كانی ئێران بگه‌رێنێته‌وه بۆ ئه‌و وڵاته.
به‌پێی راپۆرتی نیویۆرك تایمز بلۆكه‌كردنی داراییه‌كانی ئێران هه‌وڵێكی یهكلایانه دژی به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی ئێران له لایان حكوومه‌تی ئه‌مریكا بووه.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌باره‌ی لابردنی به‌شێك له سزا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی سه‌ر ئێران ده‌ڵێ: لایه‌نی ئێرانی ده‌بێ هه‌نگاوی ئه‌رێنی هه‌ڵبگرێ تا ئه‌مریكا به‌پێی ئه‌و هه‌نگاوانه سزاكان كه‌متر بكاته‌وه.
بریاره خولی دوه‌می وتووێژه ئه‌تۆمییه‌كانی نێوان وڵاتانی 1+5 و ئێران دوو هه‌فته‌یتر له شاری ژنێڤ به‌رێوه بچێ.