باشترین رێگه‌ بۆ گه‌وره‌كردنی سنگ وه‌رزش كردنه‌

زۆر جار كچان و ژنان بۆ گه‌وره‌كردنی سنگیان په‌نا بۆ به‌كارهێنانی كرێم و حه‌ب و گژوگیا ده‌به‌ن و واده‌زانن ئه‌وه‌ له‌ نه‌شته‌رگه‌رییه‌ جوانكارییه‌كان باشتره‌ كه‌ ده‌بێته‌خۆی تووشبوون به‌ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك.
پسپۆڕانی بواری جوانكاری و رێكپۆشی رایانگه‌یاند: خانمان واده‌زانن به‌به‌كارهێنانی گژوگیای سرووشتی و حه‌ب و كرێم زیانیان پێ ناگات كاتی ده‌یانه‌وێ سنگیان گه‌وره‌ بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌و پسپۆرانه‌ ئامۆژگاریی خانمانیان كردووه‌ به‌هیچ جۆرێك هه‌وڵ نه‌ده‌ن ئه‌و رێگه‌یه‌ بگرنه‌به‌ر، چونكه‌ هاوشێوه‌ی نه‌شته‌رگه‌رییه‌ جوانكارییه‌كان، مه‌ترسیی ئه‌وه‌یان له‌سه‌ره‌ تووشی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك ببن.
پسپۆڕان به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك ئه‌و راستییه‌یان بۆ ده‌ركه‌وتووه‌، بۆیه‌ به‌باشی ده‌زانن خانمان بۆ گه‌وره‌كردنی سنگیان په‌نا بۆ راهێنانی وه‌رزشیی جۆراوجۆر ببه‌ن تا مه‌به‌سته‌كه‌یان به‌بێ كێشه‌ بێته‌دی.