‌ سعودیه..‌ مریشكێك به‌ 7500 ڕیال فرۆشرا

له‌ شاری ریازی پایته‌ختی سعودیا یه‌كه‌مین گه‌یشتنگه‌  بۆ نمایشكردنی مریشك و كاری جوانی و گرانبه‌ها رێكخرا ، كه‌ تێیدا نمایش و مه‌زادكردنی مریشك به‌رێوه‌چوو ، وه‌ به‌ ئاماده‌بوونی زیاتر 500 هاولاتی سعودی و كه‌نداوی و چه‌ندین كه‌ناڵی راگه‌یاندن و چه‌ند یاریزانێك به‌رێوه‌چوو . 
رێكخه‌ری گه‌یشتنگه‌كه‌  موعه‌ته‌ب عوسمان خاوه‌نی باغچه‌ی مریشكی هه‌ڵبژارده‌ وتی” خه‌لكانێكی زۆر ئاماده‌بوون كه‌ پێشتر چاوه‌ڕوانی ئه‌و رێژه‌یه‌ نه‌ده‌كرا ، وه‌ یه‌كێك له‌ جۆره‌كانی مریشك له‌ نمایشه‌كه‌دا به‌ بڕی 7500 ڕیالی سعودی فرۆشرا . 
هه‌روه‌ها ناوبراو داوای له‌ وه‌زاره‌تی كشتۆكال كردووه‌ كه‌ 400 كورسی دانیشتن بۆ گه‌یشتنگه‌كه‌ی دابین بكات ، چونكه‌ چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌ رۆژانی داهاتوودا خه‌لكانێكی زۆرتر ئاماده‌ی نمایشكردن و مه‌زادكردنی مریشكی نایاب ببن .