ئۆتۆمبیلێكی فراری كه له ساڵی 1963 دروست كراوه به به‌های 52 ملیۆن دۆلار فرۆشرا و ریكۆردێكی نوێی له فرۆشتنی ئۆتۆمبیل له جیهان تۆمار كرد.
كۆمپانیای دروستكردنی ئۆتۆمبیلی فراری ته‌نها 36 ئۆتۆمبیلی له‌و جۆره دروست كردووه‌و ئۆتۆمبیلێكی كلاسیك و ده‌گمه‌ن دێته‌ژمار. پێشتر “جۆن هانت” ده‌وڵه‌مه‌ندێكی به‌ریتانی له‌و جۆر ئۆتۆمبیله مێژووییه به به‌های 20 ملیۆن پاوند كڕی بوو.
جۆن كولینز كارناسی بواری ئۆتۆمبیل ده‌ڵێت” ده‌وڵه‌مه‌ند و خاوه‌ن كۆمپانیاكان كه حه‌زیان له ئۆتۆمبیله كلاسیك و ده‌گمه‌نه‌كان هه‌یه كریاری وه‌ها ئۆتۆمبیلێكن و پێشبینی ده‌كرێ ته‌نها چه‌ند ئۆتۆمبیلی له‌و جۆره به‌ده‌ستی چه‌ندین ده‌وڵه‌مه‌ندی و كه‌سایه‌تی ناسراوی جیهانی بێ.