ڕۆژنامه‌ى “ده‌یلى میل”ى به‌ریتانى له راپۆرتێكدا چه‌ند وێنه‌یه‌كى درێژترین ئۆتۆمبێلى لیموزین له جیهاندا بڵاوكرده‌وه ، كه به قه‌باره‌یه‌كى ته‌واوه‌وه پیشاندراوه ، وه ئه‌م ئۆتۆمبێله له جۆرى “مینى كوپر”ه ، كه له ویلایه‌تى لاس فیگاس له ئه‌مریكا نمایشكراو درێژیه‌كه‌ى ده‌گاته زیاتر له 27 پێ .
خاوه‌نى ئۆتۆمبێله‌كه ده‌ڵێت” زیاتر له 65 هه‌زار پاوه‌ندى ئیستهرلینیم داوه تا ئۆتۆمبێلى لیموزین بكه‌م به به‌ناوبانگترین ئۆتۆمبێل له ولاته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا .
ئه‌م ئۆتۆمبێله ده‌زگایه‌كى ته‌له‌فزیۆنى تێدایه كه به دى ڤى دى كارده‌كات ، له‌گه‌ڵ ڕووناكى نیون ، وه به‌هۆى شه‌ش تایه‌ره‌وه ده‌ڕوات ، خێرایه‌كه‌شی له یه‌ك كاتژمێردا ده‌گاته 100 میل ، هه‌روه‌ها كێشه‌كه‌ى زیاتر له سێ تۆن ده‌بێت .