كۆمەڵەی ئۆبن فێڵدی هەرەوزی لە بەریتانیا بڕی پەنجا هەزار تۆن جۆی لە گەورە عەمبارەكانی هەناردەی سعوودیە كردوو، لەمباریەوە وەزارەتی كشتوكاڵی بەریتانیا بەیانامەیەكی بڵاویكردۆتەوە كەوا لە ماوەی ساڵی رابردوو بەرهەمی جۆی گەیشتووەتە حەفت ملیۆن و سەد هەزار تۆن و بەرهەمی جۆی سەدا بیست و نۆ زیاد كردووە . لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەكراوە بەرهەمی جۆی ساڵی دووهەزار و دوزادە بۆ دووهەزار و سێزدە گەیشتۆتە چل و دوو هەزار تۆن و پێشبینی دەكرێت بۆ ساڵی داهاتوو بڕی جۆی بەرهەم هاتوو زۆر زیاتر بێت .جێی ئاماژەیە وڵاتی سعوودیە گەورەترین وڵاتە لە هاوردەكردنی جۆ كە پێشبینی دەكرێت بۆ ساڵی داهاتوو هاوردەی جۆ هەشت هەزار تۆن زیاد بكات .