لیستی هاوپه‌یمانیی كوردستان له په‌رله‌مانی عیراق بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی كۆبۆنی خۆراكی ره‌تكرده‌وه‌و داوای له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق كرد له بڕیاره‌كه‌ی پاشگه‌زبێته‌وه. سه‌رۆك ووزیرانی عێراقیش پێباشه بڕه‌كه بۆ 25 هه‌زار زیاد بكرێت.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له شاری به‌غدا، ئاڵا تاڵه‌بانی، په‌رله‌مانتاری لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان رایگه‌یاند: هاوپه‌یمانی كوردستان پێیوایه بڕینی به‌شه‌خۆراكی مانگای هاوڵاتیان و پێدانی بڕی 15 هه‌زار دینار له‌جیاتی پێدانی خۆراك، خزمه‌تی هاوڵاتیانی هه‌ژار ناكات، چونكه بڕینی بڕگه‌كانی كۆبۆنی خۆراك ده‌بێته‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی خۆراك له بازاڕه‌كاندا.
ئاڵا تاڵه‌بانی ئاشكراشیكرد: لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان داوای له حكومه‌تی عیراق كردووه له‌و بڕیاره‌ی پاشگه‌ز ببێته‌وه‌و وتی: “هاوڵاتیان چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌بوون حكومه‌ت قازانجی داهاتی نه‌وتیان به‌سه‌ردا دابه‌ش بكات، كه‌چی حكومه‌ت نه‌ك ئه‌وه‌ی نه‌كرد، به‌ڵكو به‌شه خۆراكی خه‌ڵكی هه‌ژاریشی بڕی”.
لای خۆشیه‌وه نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق به كه‌ناڵی نیمچه فه‌رمی عیراقییه‌ی راگه‌یاند، كه ئه‌و پێیباشه بڕه‌كه ئه‌و 15 هه‌زار دیناره‌ی دانراوه بكرێته 25 هه‌زار بۆ هه‌ر هاوڵاتییه‌ك.