كۆمپانیای میسڕ بۆ فرۆكەوانی بەنیازە ژمارەی گەشتەكانی بۆ هەرێمی كوردستان و عێراق زیاد بكات .
لەمبارییەوە ماڵپەڕی فەرمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە كە حسێن شەریف سەرۆكی كەرتی بازرگانی لە كۆمپانیای میسڕ بۆ فرۆكەوانی رایگەیاند لە ئێستادا كۆمپانیاكەیان سەرقالی لێكۆڵینەوە و تاوتوێكردنی پرسی زیادكردنی ژمارەی گەشتە ئاسمانییەكانە بۆ هەولێر و عێراق بۆ چوار گەشت لە یەك هەفتەدا لە جیاتی سێ گەشتی هەفتانە . شەریف راشیگەیاند كە زیادكردنی ژمارەی گەشتە ئاسمانییەكان بەشدار دەبێت لە زیادكردنی قەبارەی بزاوتی گەشتیاری و بازرگانی لە نێوان هەرێمی كوردستان و میسڕ و هاوكات زیادبوونی بزاوتی ترانزێت بۆ گەشتیارانی عێراق و قاهیرە .