رێژەی بێكاری لە كۆریای باشوور دابەزیوە ، لەمبارەیەوە ئاژانسی یونهابی كۆریای باشوور ئاماژەی بەوەكردووە ، رێژە بێكاری لە كۆریای باشوور لە مانگی ئەیلول دابەزیوە بۆ سەدا دوو پۆینت حەفت . ئاژانسی یۆنهاب لە راپۆرتێكی نوسینگەی سەرژمێری كۆریای باشووری بڵاوكردۆتەوە كەوا رێژەی بێكاری لە مانگی ئەیلول دابەزیوە بۆ سەدا دوو پۆینت حەفت و ئەگەر ئەو رێژەیەش بەراورد بكرێت بە مانگی پێشووتری واتە مانگی ئاب سەدا ئۆ پۆینت سێ دابەزیوە ، چونكە لە مانگی ئاب رێژەی بێكاری گەیشتبووە سەدا سێ . هەروەها ئاماژە بەوەشكراوە لەمانگی رابردوو چوارسەد و شەست و سێ هەزار هاوڵاتی لەسەر كاری نوێ دامەزراون یاخود كاریان دۆزیوەتەوە .
رێژەی بێكاری لە كۆریای باشوور لە مانگی رابردوو دابەزیوە و گەیشتۆتە سەدا 2.7
