رۆبیان.. لە دۆلارێکەوە بۆ ١٥٠ دۆلار

خاوەن چێشتخانەکان کیلۆگرامێک رۆبیان بە دۆلارێک دەکڕن و لەسەر مێزی چێشتخانەکانیان بە ١٥٠ دۆلار پێشکەشی خەڵکی دەکەن.
کیلۆی ئەو وردە رۆبیانانەی لە (مەڕمەڕە ئەداسی) لەلایەن راوچییەکانەوە دەگیرێن، بە دۆلارێک دەفرۆشرێنەوە خاوەن چێشتخانەکان. ئەو رۆبیانانە دوای ئامادەکرانیان لەگەڵ خواردنی دوڤێچ پێشکەش بە میوانان دەکرێن، بەجۆرێک ھەر دوڤێچێک ١٠٠ گرام رۆبیانی تێدەکرێ و نرخەکەی ١٥ دۆلارە. ئەگەر بە کیلۆگرام لێکبدرێتەوە، ئەو کیلۆگرام رۆبیانەی بە دۆلارێک لە راوچییەکان دەکڕرێ، لەسەر مێزی چێشخانەکان بە ١٥٠ دۆلار پێشکەش بە میوانان دەکرێ.
سەرۆکی ھەماھەنگیی بەرھەمەکانی ئاو لە مەڕمەڕە ئەداسی (مستەفا ئۆزکایا) بە (AA)ی گوت “لەم دورگەیەدا نزیکەی ٣٠ کەشتیی لەبار ھەن بۆ راوکردنی رۆبیان. مانگی تشرینی یەکەم لەبارترین کاتە بۆ راوکردنی رۆبیان. ھەربۆیە لەم مانگەدا راوچیان دەتوانن بێ کێشە رۆبیان راوبکەن”.
ئۆزکایا رۆبیانی مەڕمەڕە ئەداسی بە باشترین جۆری رۆبیان لە تورکیا داناو گوتی “پیشەی رۆبیانگری لە وڵاتەکەماندا شتێکی تا رادەیەک تازەیە. لەم چەند ساڵەی دوایی رێژەکەی بەرزتربووەتەوەو خواردنیشی لەلایەن خەڵکەوە زیاتربووە.بەتایبەتی لە ھۆتێلەکان، زۆرترین رێژەی گوڤێچی رۆبیان لەلایەن گەشتیارانەوە داوادەکرێ”.
بەپێی ئامارەکان ساڵانە نزیکەی ٣٠٠ تۆن رۆبیان دەگیرێن و پاکدەکرێنەوەو دەخرێنە ناو پاکەت و قوتووی تایبەتەوەو دەنێررێن بۆ فرۆشیارە تایبەتەکان. نرخەکانیان بەپێی وردی و درشتی لە دۆلارێکەوە تا پێنج دۆلار دەگۆڕێ.