خه‌ڵاتی نۆبڵی ئابوری بۆ ساڵی 2013 به‌خشرا به سێ توێژه‌ری ئابوری ئه‌مریكا به‌هۆی كاره‌كانیان له بواری بازاڕه داراییه‌كاندا، به‌وه‌ش وه‌رزی به‌خشینی خه‌ڵاته‌كانی نۆبڵی ئه‌مساڵ كۆتاییهات.
ئه‌مڕۆ ئه‌كادیمیای پاشایه‌تی سوید بۆ زانسته‌كان ئاشكرایكرد، هه‌رسێ زانای ئابوریناسی ئه‌مریكا ( یوجین فاما 74 ساڵ و لارس بیته‌ر هانسن 60 ساڵ له زانكۆی شیكاگۆ ) له‌گه‌ڵ ( رۆبه‌رت شیله‌ر 67 ساڵ له زانكۆی یڵ ) خه‌ڵاتی نۆبڵی ئابوری ساڵی 2013یان پێبه‌خشرا، به‌هۆی كاره‌كانیان له بواری بازاره داراییهكانو هه‌روه‌ها ئه‌وان داڕێژه‌ری چه‌مكی ئێستای نرخی بنچینه‌ی بازاڕی دارایین.
له 10 ساڵی ڕابردوودا، له‌و 20 كه‌سه‌ی خه‌ڵاتی نۆبڵی ئابوریان پێدراوه، 17 كه‌سیان خه‌ڵكی ئه‌مریكا بوون، ساڵی ڕابردووش ئه‌لفین روس و لوید شابلی ئه‌مریكی هه‌مان خه‌ڵاتیان پێبه‌خشرا به‌هۆی كاره‌كانیان له بواری میتۆدی كاركردنی بازاڕهكانو باشترین ئامرازی وه‌كیه‌كی خواست‌و خستنه‌ڕوو.
نۆبڵی ئابوری، به‌وه جیاده‌كرێته‌وه كه داهێنه‌ری خه‌ڵاتی نۆبڵ ئه‌لفرێد نۆبڵی سویدی له وه‌سیه‌تنامه‌كه‌یدا ئه‌و خه‌ڵاته‌ی دانه‌ناوه، بۆ یه‌كه‌مجاریش ساڵی 1969 خه‌ڵاته‌كه به‌خشرا به دوو زانای نه‌رویجی و هۆڵه‌ندی.
ساڵانه‌ش له نێو خه‌ڵاته‌كانی نۆبڵدا، نۆبڵی ئابوری دوایین خه‌ڵاته كه ده‌به‌خشرێت.