به‌چه‌ند رۆژێك پێش جه‌ژن، كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كان‌و دوكانه‌كانی فرۆشتنی مریشك ده‌كه‌ونه خۆ تازۆرترین ژماره‌ی مریشك‌و كهڵهشێرو قهلو قاز بفرۆشن، وه‌ك له‌به‌رچاویشه چه‌ندین دوكان‌و بازاڕی بچووك كراونه‌ته‌وه بۆ ساغكردنه‌وه‌ی په‌له‌وه‌ره‌كان. سه‌ر سفره‌و خوانی هه‌مووانیش له‌به‌یانی یان نیوه‌ڕۆی یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژندا جیاواز له‌ڕۆژه‌كانی دیكه زۆرترین جۆری خواردن‌و خواردنه‌وه‌كان ده‌گرێته‌خۆ.
وه‌ك ئه‌وه وایه جه‌ژنت نه‌كردبێت
جه‌ژنی قوربان ته‌نیا بۆ مه‌ڕو گا‌و مانگا‌و گوێره‌كه نییه كه‌ده‌كرێن به‌قوربانی، به‌ڵكو زۆرترین قهلو قازو كه‌ڵه‌شێری ئومههاتو مریشك به‌جۆرێك له‌جۆره‌كان ده‌كرێنه قوربانی‌و وێستگه‌یه‌كی گرنگی خواردنی سه‌ر سفره‌ی به‌یانیانی جه‌ژن ده‌بن. ده‌وترێت ئه‌گه‌ر یه‌كه‌م رۆژو سه‌رله‌به‌یانییه‌كه‌ی سفره‌كه‌ت پڕنه‌بێت لهمریشكو گۆشت‌و قهیسیو چه‌ند جۆرێك شله، وه‌ك ئه‌وه وایه جه‌ژنت نه‌كردبێت، كه به‌شێكی خێزانه‌كان هیچ كاتێك ئاماده‌نین ئه‌و رۆژه‌ی پێش جهژنو خۆیان ماندوبووبكهن یان به‌یانی زوو له‌یه‌كه‌م رۆژدا له‌خه‌و ههڵسنو چێشتێكی چه‌ورو به‌تام ئاماده‌بكه‌ن، هه‌ریه‌كه له‌و خێزانانه‌ش بۆ هۆكارێكی ده‌گه‌ڕێننه‌وه، یه‌كێك ده‌ڵێت پێویست ناكات‌و یه‌كێكی دیكه وای ده‌بینێت زیانی ته‌ندروستی هه‌یه كه به‌یانیان خواردنی چه‌ور بخۆیت، به‌شێكی خێزانه‌كانیش به‌هۆی سه‌ردانكردنیان بۆ گۆڕستان بۆ لای خزم‌و كه‌سوكاره كۆچكردووه‌كانیان، چێشت ئامادهناكهن.
نه‌وه‌ك نه‌مێنێت
سه‌باح حه‌مه‌ساڵح فرۆشیاری په‌له‌وه‌ر له‌سلێمانی ده‌ڵێت: خه‌ڵكی سلێمانی حه‌زی زۆری بۆ خواردنی به‌تام هه‌یه، له‌هه‌ر شوێنێك خواردنی خۆش هه‌بێت بێ گوێدانه نرخه‌كه‌ی بۆی ده‌چێت. قهلو قازو كه‌ڵه‌شێری كوردی ئه‌و پهلهوهرانهن كه به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر ئێستا لهدوكانو بازاڕه‌كانی سلێمانیدا دهفرۆشرێنو داخوازیی زۆریان له‌سه‌ر هه‌یه، به‌تایبه‌ت له‌بۆنه‌و جه‌ژنه‌كاندا، كه به‌شێكی خێزانه‌كان به‌چه‌ند رۆژێك پێش جه‌ژن هه‌وڵی ده‌سته‌به‌ركردنی ده‌ده‌ن، نه‌وه‌ك نه‌مێنێت.
عه‌دنان تۆفیق، كه‌سه‌رقاڵی كڕیارینی قه‌ل بوو، وتی: قه‌ل، ئه‌و خۆراكه به‌تامه‌یه، كه‌زیاتر له‌وه‌رزی زستاندا دهخورێتو تاڕاده‌یه‌ك ئێستاش كاتێتی ئه‌گه‌ر بخورێت، ئه‌و باسی له‌وه‌شكرد كه‌خێزانه‌كه‌ی كاتی تر زیاتر گرنگی ده‌ده‌ن بهكهڵهشێری گه‌وره كه به(نه‌قڵ به‌ڕی) ناوده‌برێت، ئه‌ویش تاموچێژی خۆی هه‌یه.
به‌داخه‌وه نرخیان به‌رزده‌بێته‌وه
گۆشتی په‌له‌وه‌ری زیندووش هاوشێوه‌ی كهلوپهلو خوارده‌مه‌نییه‌كانی دیكه، لهبۆنهكاندا نرخی زیادده‌كات، سه‌باح حه‌مه‌ساڵح ئاماژه به‌وه‌ده‌كات كهبهرزبوونهوهی نرخ له‌لایه‌ن دوكاندارانه‌وه نییه، به‌ڵكو له‌شوێنی هاوردهكردنییهوهیه كه‌زیاتر له‌كێڵگه پهلهوهرییهكانهوهیه، به‌پێچه‌وانه‌وه فرۆشیاران حه‌زده‌كه‌ن نرخ كه‌م بێت لهكێڵگهكانهوه، ئه‌وه‌ش واده‌كات زۆرترین مریشك‌و قهلو كه‌ڵه‌شێر بفرۆشن‌و قازانجی زیاتر به‌ده‌ستبهێنن. له‌باره‌ی نرخیشه‌وه ئه‌و وتی: نرخ ده‌كه‌وێته‌سه‌ر شێوه‌و چۆنێتی به‌خێوكردنی په‌له‌وه‌ره‌كه، به‌شێوه‌یه‌ك قه‌لی كوردی كیلۆی به15هه‌زار دیناره، قه‌ڵی كێڵگه‌كان به8هه‌زارو قاز به10هه‌زارو كه‌ڵه‌شێری نه‌قڵ به‌ڕی 6500هه‌زارو مریشكی ئومههاتیش 5هه‌زار دیناره. وتیشی: له‌م وه‌رزه‌دا زیاتر خواست له‌سه‌ر كه‌ڵه‌شێره، به‌هۆی گونجاوی نرخ‌و تاموچێژهكهیهوه.
زیاتر كام په‌له‌وه‌رانه ده‌كڕن
حه‌پسه محه‌مه‌دی ته‌مه‌نی 56 ساڵ، پێش دوو ساڵ هاووڵاتیان ته‌نیا مریشكیان ده‌كڕی به‌تایبه‌تیش مریشكی به‌ستوو، به‌ڵام له‌م دوو ساڵه‌دا خه‌ڵكی خۆیان داوه‌ته مریشكی زیندوو. سه‌باره‌ت بهجهژنو بۆنه‌كانیش وتی: به‌شی زۆری خێزانه‌كان بۆ خوانی به‌یانی یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژن مریشك‌و كهڵهشێرو قه‌ل ده‌كڕن، زۆربه‌ی خێزانه‌كانیش مریشكی زیندوو ده‌كڕن.
كڕیار دوودڵ ده‌بێت
به‌ڕای سامان مه‌حمود ئه‌گه‌ر قهلو قازو كه‌ڵه‌شێری كوردی له‌گونده‌كان به‌ئاسایی گهورهكرابن، نه‌ك به‌ده‌رمان‌و عه‌له‌ف، ئه‌وا نرخه‌كه‌ی هه‌رچه‌ند بێت ئه‌وا گران نابێت‌و خه‌ڵكی گوێ به‌نرخ نادات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌كێڵگه‌كاندا به‌ده‌رمان‌و پێش كاتی خۆی، قه‌ڵه‌و بكرێن‌و بخرێنه بازاڕه‌كانه‌وه ئه‌وا به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و تاموچێژه‌ی نامێنێت، بۆیه خه‌ڵكیش گوێ به‌نرخ ده‌دات، كه‌هه‌ندێكجار كه‌سی كڕیار دوودڵ ده‌بێت له‌كڕینی كام جۆری په‌له‌وه‌ر، بۆیه واپێویست ده‌كات حكومه‌تی هه‌رێم چاودێریی بخاته‌سه‌ر كێڵگه‌و ئه‌و شوێنانه‌ی په‌له‌وه‌ریان تێدا بهخێودهكرێتو رێنماییان پێبدات، به‌وه‌ش دوودڵی له‌نێو خه‌ڵكیدا كه‌مده‌بێته‌وه كه‌ده‌وترێت مادده‌ی كیمیایی‌و پڕۆتین له‌جۆری زیانبه‌خش ده‌درێته په‌له‌وه‌ر تازووتر له‌كاتی خۆی گه‌وره ببێت‌و بخرێته بازاڕه‌وه.
کوردستانی نوێ