جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری وزە ڕایدەگەیەنێت لە بەرنامەیدایە لە چارەکی یەکەمی ساڵی داهاتووەوە ڕۆژانە ٤ ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردەی دەرەوە بکهن و ڕکابەری عهرهبستانی سعودیش بکات کە بەیەکەم وڵات دادەنرێت لەڕووی زۆری ڕێژەی هەناردەکردنی نەوتەوە.
حسێن شەهرستانی جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری وزە لەمیانی بەشداریکردنی لە کۆنگرەی جیهانی وزە لە کۆریای باشوور ڕایگەیاند: حکومەتی عێراق بەو ئاسانکارییانەی کە بۆ کڕیارانی بەرهەمە نەوتییەکانی وڵاتەکەی دەکات، بە نیازە لە چارەکی یەکەمی ساڵی داهاتوو بە کردنەوەی ڕێڕەوی چوارەم بۆ هەناردەکردنی نەوت، بەرهەمی هەناردەی نەوتی ڕۆژانەی خۆی بۆ ٤ ملیۆن بەرمیل بەرزبکاتەوە.
شەهرستانی ئەوەشی ڕاگەیاندووە كه بەهۆی بارودۆخە ئەمنی، ئەمساڵ عێراق نەیتوانیووە بەرهەمی ڕۆژانەی هەناردەکردنی نەوت زیادبکات، بۆیە رێژهكه وەک خۆی و بە بڕی سێ ملیۆن و 300 ههزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە ماوەتەوە و چاوەڕوانیش دەکرێت لە کۆتایی ئەمساڵدا بڕەکە بگاتە سێ ملیۆن و 500 ههزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە.
شەهرستانی داواشی وڵاتانی بەشدارله ڕێکخراوی ئۆپیک کردووە قبوڵی گەڕانەوەی ئێران بۆ بازاڕەکانی ئاسیا و جیهان بکەن.