به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆك كۆماری سوریا هۆشداریی دا له‌وه‌ی باجی داگیركردنی وڵاته‌كه‌ی له‌لایه‌ن وڵاتانی ده‌ره‌كییه‌وه زۆر گه‌وره ده‌بێت.
له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی (روسیا توده‌ی)، به‌شار ئه‌سه‌د رایگه‌یاند: “من یاریی منداڵان نیم و دروستكراوی خۆرئاوا نیم تا ڕابكه‌م بۆ ئه‌و وڵاتانه یان هه‌ر وڵاتێكی تر، من سوریم و دروستكراوی سوریام، له سوریاش ده‌ژیم و هه‌ر له‌وێش ده‌مرم.”. وتیشی: باجی داگیركردنی سوریا له‌لایه‌ن وڵاتانی ده‌ره‌كییه‌وه ئه‌وه‌نده گه‌وره ده‌بێت، كه هه‌موو جیهان ناتوانێت به‌رگه‌ی بگرێت.
ئه‌سه‌د له‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا جه‌ختی كردووه‌ته‌وه: سوریا دوا وڵاته بۆ عه‌لمانییه‌ت و سه‌قامگیری و پێكه‌وه‌ژیان له‌ناوچه‌كه‌دا، ئه‌گه‌ر سوریا بكه‌وێت، ئه‌وا وه‌ك چۆن پوولێكی دۆمینه له‌كاتی كه‌وتنیدا ئه‌وانی دیكه‌ش ده‌خات، به‌وشێوه‌یه‌ش كه‌وتنی سوریا كاریگه‌ریی خراپی ده‌بێت له‌سه‌ر جیهان له زه‌ریای ئه‌تڵه‌سییه‌وه بۆ زه‌ریای هێمن.
ئه‌سه‌د پێشبینی نه‌كردووه وڵاتانی خۆرئاوا سوریا داگیربكه‌ن، به‌ڵام جه‌ختی كردووته‌وه ئه‌گه‌ر كارێكی وا به خه‌یاڵیاندا بێت، ئه‌وا كه‌س ناتوانێت پێشبینی بكات چی روو ده‌دات.