بڕیاره له‌دوای جه‌ژنی قوربان، وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق پرۆژه‌ی پێدانی بۆرییه نه‌وتییه‌كانی عێراق، به‌كۆمپانیا ئه‌هلییه ئه‌منییه‌كان تاووتوێ بكات، به‌مه‌به‌ستی پاراستنیان.
NNA بڵاویكردۆتەوە،وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق گه‌یشتووه‌ته به‌و بڕوایه‌ی، هێزه‌كانی پۆلیس‌و سوپای عێراق، سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون له‌پاراستنی بۆرییه‌كانی نه‌وتییه‌كانی (كه‌ركوك- جه‌یهان)دا، كه ڕۆژانه له‌لایه‌ن گروپه تیرۆرستییه‌كانه‌وه ده‌ته‌قێندرێنه‌وه، بۆیه وه‌زاره‌تی نه‌وت عێراق، بیری له‌وه كردۆته‌وه پاراستنی بۆرییه نه‌وتییه‌كانی كه‌ركوك بدات به‌كۆمپانیا ئه‌هلییه‌كان.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، بڕیاره دوای جه‌ژن وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق، ئه‌و پرۆژه‌یه بكاته بڕیار‌و ئاراسته‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراقی بكات، بۆ ئه‌وه‌ی بڕیاری كۆتایی له‌سه‌ر بدرێت.
پێشووترسایتەكە لە رێگەی لێدوانێكی، (عیماد باقر به‌یاتی) به‌پرسی به‌شی ته‌كنیكی له‌كۆمپانیای نه‌وتی باكور ئاشكرایكردبو، ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆرییه نه‌وتییه‌كانی كه‌ركوك، گه‌وره‌ترین ڕێگره له‌به‌رده‌م په‌ره‌دان به‌كێڵگه نه‌وتییه‌كانی كه‌ركوك، (د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم) پارێزگاری كه‌ركوكیش ئاماژه‌ی به‌وه‌كردبوو، ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆرییه نه‌وتییه‌كانی كه‌ركوك، ده‌ستی سیاسی له‌پشته‌و ئامانجیان په‌كخستنی ڕه‌وتی خزمه‌تگوزارییه له‌كه‌ركوكدا.
له‌مساڵدا به‌هۆی ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆرییه نه‌وتییه‌كانه‌وه (108) ڕۆژ هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له‌كه‌ركوكه‌وه بۆ به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیا ڕاوه‌ستاوه، به‌وهۆیه‌شه‌وه (170) ملیار دینار زیان به‌بودجه‌ی پترۆدۆلاری كه‌ركوك گه‌یشتووه.