به‌مه‌به‌ستی پڕكردنه‌وه‌ی پێویستی ناوخۆیی، حكومه‌تی توركیا گاز‌و نه‌وتی خاوی زیاتر له‌كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌كڕێت.
ئاژانسی هه‌واڵی (ئیسنا) بڵاویكرده‌وه، (تانه‌ر ییڵدیز) وه‌زیری وزه‌ی توركیا له‌كۆنگره‌ی وزه‌ی جیهانی له‌كۆریای باشوور ڕایگه‌یاند، توركیا له‌ساڵی داهاتوودا هاوشێوه‌ی ئه‌مساڵ، پێویستی به‌نزیكه‌ی (پێنج) ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئێران هه‌یه، كه ڕۆژانه ده‌كاته (100) هه‌زار به‌رمیل، وتیشی:”ئه‌گه‌ر له‌ساڵی داهاتوودا هه‌نارده‌ی نه‌وتی ئێران بۆ توركیا كه‌مبێته‌وه، ئه‌وا ده‌بێته هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئاسایشی وزه‌ی توركیا”.
به‌وته‌ی وه‌زیری وزه‌ی توركیا، پێویستی توركیا بۆ نه‌وتی خاوی ئێران، له (10) ساڵی ڕابردوودا دوو به‌رامبه‌ر بووه، چاوه‌ڕوانیشده‌كرێت له (10) ساڵی داهاتووشدا پێویستی نه‌وت دوو به‌رامبه‌ر بێت.
وه‌زیری وزه‌ی توركیا ئاشكراشیكرد، وڵاته‌كه‌ی ساڵانه پێویسته به زیاتر له (10) ملیار مه‌تر چوارگۆشه‌ش له‌گازی ئێران هه‌یه.