25% ی‌ میسریەكان لەخوار هێڵی هەژارییەوەن

به‌گوێره‌ی‌ ڕاپۆرتێكی‌ ئابووری‌ لایه‌نه‌ فه‌رمیه‌كانی‌ میسر، (25%) ی‌ دانیشتوانی‌ میسر له‌خوار هێڵی‌ هه‌ژاریه‌وه‌ن، ئه‌و ڕێژه‌یه‌ش له‌دوای‌ شۆڕشی‌ یه‌نایه‌ره‌وه‌ زیادیكردووه‌.
ماڵپه‌ڕی‌ CNN ی‌ عه‌ره‌بی‌ بڵاویكرده‌وه‌ به‌گوێره‌ی‌ ڕاپۆرتێكی‌ فه‌رمی‌ ده‌زگای‌ گشتیی ئاماری‌ میسر، له‌نێوان ساڵانی‌ (2000) تا (2011) ڕێژه‌ی‌ هه‌ژاری‌ له‌و وڵاته‌دا له‌ (16,7%) ه‌وه‌ به‌رز بووه‌ته‌وه‌ بۆ ڕێژه‌ی‌ (25%).
له‌ڕاپۆرته‌كه‌دا ڕوونكراوه‌ته‌وه‌، له‌دوای‌ هه‌ڵگیرسانی‌ شۆڕشی‌ میسره‌وه‌، به‌شێوه‌یه‌كی‌ به‌رچاو بێكاری‌ زیادیكردووه‌، ئابوری‌ میسریش به‌ره‌و داڕوخان ڕۆیشتووه‌، هه‌ر ئه‌وه‌شه‌ وایكردووه‌ هه‌ژاری‌ به‌و رێژه‌به‌رچاوه‌ زیاد بكات‌و كه‌رتی‌ گشتوگوزاریش په‌كی‌ كه‌وتووه‌.