قەیرانی دارایی ئه‌مریكا چاره‌سه‌ركرا

دوای‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ كۆنگرێسی‌ ئه‌مریكا‌و ڕه‌زامه‌ندی‌ له‌سه‌ر بودجه‌، حكومه‌تی‌ واشنتۆنیش بودجه‌كه‌ی‌ په‌سه‌ندكرد‌و به‌وه‌ش كێشه‌ی‌ قه‌یرانی‌ دارایی‌ له‌و وڵاته‌دا چاره‌سه‌ركرا.
تۆڕی‌ هه‌واڵی‌ BBC بڵاویكرده‌وه‌، بودجه‌ی‌ ئه‌مریكا له‌لایه‌ن كۆنگرێسی‌ ئه‌و وڵاته‌وه‌ په‌سه‌ندكراوه‌‌و هه‌موو ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی‌ كه‌ مۆڵه‌تی‌ بێموچه‌یان پێدرابوو، ئه‌مڕۆ ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه‌ سه‌ر كاره‌كانیان.
لای‌ خۆیشیه‌وه‌ به‌رپرسێكی‌ باڵا له‌كۆشكی‌ سپی‌ ڕایگه‌یاندووه‌، ئه‌وه‌ی‌ له‌ماوه‌ی‌ ڕابردوودا له‌ئه‌مریكا ڕویدا هه‌ڵه‌یه‌ك بوو كه‌ چیتر ڕێگه‌ ناده‌ن دووباره‌ ببێته‌وه‌.
ئه‌نجومه‌نی‌ پیرانیش لیژنه‌یه‌كیان پێكهێناوه‌ بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌و كه‌موكوڕیانه‌ی‌ له‌ماوه‌ی‌ ڕابردوودا ڕووبه‌ڕووی‌ بودجه‌ی‌ وڵاته‌كه‌یان بووه‌وه‌.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی‌ دیموكراتی‌و كۆمارییه‌كان تا ئێستا ناكۆكن له‌سه‌ر باسی‌ بودجه‌، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی‌ كاتی‌ چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌و كێشه‌یه‌ كراوه‌ تا ئه‌مریكا له‌و قه‌یرانه‌ ده‌ربچێت.