لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ئابوری ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووه، دۆزینه‌وه‌ی نه‌وت له‌وڵاتانی نیمچه‌ی دورگه‌ی عه‌ره‌بدا گۆڕانكاریی گه‌وره له‌باری ئابوری خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا دروستده‌كات.
ماڵپه‌ڕی عه‌ره‌بیه بڵاویكرده‌وه، نه‌خشه‌ی نه‌وتی له‌خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا گۆڕاوه‌و دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و بڕه زۆره‌ی نه‌وت لهعێراقو وڵاتانی نیمچه‌دورگه‌ی عه‌ره‌بدا، واده‌كات سیاسه‌تی وڵاتانی خۆرئاواش به‌رامبه‌ر خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بگۆڕێت.
له‌لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی تردا ئه‌وه خراوه‌ته‌ڕوو، چاوه‌ڕوانده‌كرێت نه‌وتی ئه‌مریكا له‌ساڵی (2035)دا به‌ته‌واوی وشك بكات‌و به‌وه‌ش ئه‌مریكا پشت به‌و نه‌وته ده‌به‌ستێت، كه له‌خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا هه‌یه.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، كۆماری چین دووه‌م به‌كارهێنه‌ری سوته‌مه‌نییه له‌دوای ئه‌مریكا، به‌تایبه‌تیش بهنزینو گاز له‌و وڵاتانه زۆرترین به‌كارهێنه‌ری هه‌یه.
له‌ئێستاشدا عێراق ڕۆژانه نزیكه‌ی سێ ملیۆن‌و (400) هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه ده‌كات، ئه‌وه‌ش به‌رزترین ئاستی هه‌نارده‌كردنی نه‌وته كه له‌ساڵی (1979)ه‌وه تا ئێستا به‌خۆیه‌وه بینیبێتی.