ئابوری‌ ئه‌مریكا،بەرەو مه‌ترسی‌ دەڕوات

سه‌رۆكی‌ بانكی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ هۆشداریدایه‌ كاربه‌ده‌ستانی‌ ئه‌مریكا، ئه‌گه‌ر به‌زووترین كات چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌ی‌ ئابوری‌ وڵاته‌كه‌یان نه‌كه‌ن ده‌كه‌ونه‌ به‌ر مه‌ترسیه‌كی‌ گه‌وره‌وه‌‌و وڵاتانی‌ دیكه‌ش زه‌ره‌رمه‌ندده‌بن.
ماڵپه‌ڕی‌ (عه‌ره‌بیه‌) بڵاویكرده‌وه‌، (جیم یۆنگ كیم) سه‌رۆكی‌ بانكی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ هۆشداری‌ داوه‌ته‌ ئیداره‌ی‌ ئه‌مریكا كه‌ ئه‌گه‌ر به‌زووترین كات قه‌یرانی‌ بودجه‌ی‌ وڵاته‌كه‌یان‌و كێشه‌ی‌ قه‌رزه‌كان چاره‌سه‌رنه‌كه‌ن، ئه‌وا ئه‌مریكا ده‌كه‌وێته‌ قۆناغێكی‌ زۆر مه‌ترسیداره‌وه‌.
وه‌زاره‌تی‌ دارایی ئه‌مریكاش ڕایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر هه‌تا ڕۆژی‌ (17) ی‌ ئه‌م مانگه‌ كێشه‌ی‌ بودجه‌‌و كه‌می‌ دراو چاره‌سه‌ر نه‌كه‌ن ئه‌مریكا ناتوانێت به‌ڵێنه‌كانی‌ بۆ هاوكاری‌ دۆسته‌كانی‌ به‌رێته‌سه‌ر، ئه‌وه‌ش جگه‌ له‌زیانی‌ ئابوری‌ بۆ سه‌ر ئه‌مریكا زیانی‌ دارایی گه‌وره‌ له‌وڵاتانی‌ تازه‌ پێگه‌یشتوش ده‌دات.
بڕی‌ قه‌رزه‌كانی‌ ئه‌مریكا (700 ملیار‌و 16هه‌زار دۆلاره‌) و ناتوانێت له‌واده‌ی‌ دیاریكراوی خۆیدا ئه‌و قه‌رزانه‌ بداته‌وه‌ به‌ بانكی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌، له‌به‌رئه‌وه‌ ناتوانێت قه‌رزی‌ دیكه‌ وه‌ربگرێت، ئه‌وه‌ش هۆكاری‌ گه‌وره‌ی‌ قه‌یرانه‌كه‌ی‌ بودجه‌ی‌ ئه‌مریكایه‌.