به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی دیوان له‌وه‌زاره‌تی بازرگانی‌و پیشه‌سازی حكومه‌تی هه‌رێم ئاشكرایكرد، به‌راورد به‌ساڵانی ڕابردوو، هه‌رێمی كوردستان گه‌شه‌ی بازرگانی به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو به‌خۆیه‌وه بینیوه، ئه‌وه‌ش وایكردووه، كۆمپانیاكانی جیهان زیاتر ڕوو له‌هه‌رێم بكه‌ن‌و كار‌و پرۆژه‌كانیان بخه‌نه‌گه‌ڕ.
(عه‌زیز ئیبراهیم) به NNA ڕاگه‌یاندوە، پلان‌و به‌رنامه‌ی تایبه‌تیان هه‌یه بۆ زیاتر بوژاندنه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌ڕووی بازرگانییه‌وه، وتی:”ساڵ دوای ساڵ جوڵه‌ی بازرگانی له‌هه‌رێمی كوردستاندا به‌ره‌وپێشچوونی به‌خۆیه‌وه بینیوه، به‌هه‌مان شێوه‌ش هاتنی كۆمپانیاكان بۆ هه‌رێم‌و خستنه‌گه‌ڕی كار‌و پرۆژه‌كانیان له‌هه‌رێم‌و ئاڵوگۆڕی بازرگانییان له‌گه‌ڵ هه‌رێمدا زیاتربووه”.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی دیوان له‌وه‌زاره‌تی بازرگانی‌و پیشه‌سازی حكومه‌تی هه‌رێم كوردستان ڕوونیكرده‌وه، پێشكه‌وتنه‌كانی بواری بازرگانی له‌هه‌رێمدا ئه‌وه‌یان خستووه‌ته‌ڕوو، حكومه‌تی هه‌رێم گرنگی زۆری به‌كه‌رتی تایبه‌ت داوه، (70%)ی بازرگانیكردنی پارێزگاكانی باشوری عێراقیش له‌ڕێگه‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ن.