له‌مساڵدا به‌رهه‌می گوێزی هه‌ورامان به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر كه‌میكردووه، ئه‌وه‌ش به‌هۆی دابه‌زینی پله‌كانی گهرماوهوهیه كه له‌وه‌رزی گوڵكردندا بووه‌ته هۆی هه‌ڵوه‌ڕینی گوڵه‌كان.
(ستار مه‌حمود ساڵح) به‌ڕێوه‌به‌ری كشتوكاڵی هه‌ڵه‌بجه بهNNA ڕاگه‌یاندوە, به‌رهه‌می گوێز له‌مساڵدا له‌ناوچه‌ی هه‌ورامان به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر كه‌میكردووه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌كاتی وه‌رزی گوڵكردندا پله‌كانی گه‌رما بۆ ئاستێكی زۆر نزمبووه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش بووه‌ته هۆكاری خراپبوونی گوڵهكانو هه‌ڵوه‌ڕینی، به‌وه‌ش كاریگه‌ری زۆری كردووه‌ته‌سه‌ر كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاستی به‌رهه‌می گوێز لهسنوورهكهیاندا، وتیشی:”له‌ناوچه‌ی هه‌ورامان ڕووبه‌ری (300 بۆ 350) دۆنم باخ هه‌یه، زۆربه‌ی باخه‌كانیش پێكهاتوون له‌داری (گوێز، هه‌نارو میوه‌كانی تر)، به‌ڵام هیچ باخێَك نییه به‌ته‌نها به‌رهه‌می گوێز بێت، بۆیه ناتوانرێت به‌وردی دیاری بكرێت چه‌ند داری گوێز له‌هه‌وراماندا هه‌یه”.
به‌ڕێوه‌به‌ری كشتوكاڵی هه‌ڵه‌بجه باسیله‌وه‌شكرد، هه‌ڵوه‌ڕینی گوڵه‌كانی گوێز به‌هۆی دابه‌زینی پله‌كانی گهرماوهوهیه كه له‌وه‌رزی گوڵكردندا كاریگه‌ری زۆری هه‌بووه له‌سه‌ر بهرههمو كه‌میكردووه، چه‌ند دار گوێزێك هه‌بووه له‌باخێكدا، ساڵی پار (50) هه‌زار گوێزی گرتووه، به‌ڵام ئه‌مساڵ كه‌میكردووه بۆ (20) هه‌زار گوێز.