به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سامانی ئاژهڵو ڤێتێرنه‌ری هه‌رێم ئاشكرایكرد، له‌چه‌ند وڵاتێكه‌وه ئاژه‌ڵ به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی هاورده‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت، ئه‌وه‌ش مه‌ترسی له‌سه‌ر سامانی ئاژه‌ڵ له‌هه‌رێمی كوردستان دروستكردووه.
(عه‌باس عه‌لی) به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سامانی ئاژهڵو ڤێتێرنه‌ری هه‌رێم به NNA ڕاگه‌یاندوە، له‌ڕێگه‌ی ئێران‌و توركیاوه ئاژه‌ڵ به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی هاورده‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت ئه‌وه‌ش مه‌ترسیه‌كی زۆر گه‌وره‌ی له‌سه‌ر سامانی ئاژه‌ڵ له‌هه‌رێمی كوردستان دروستكردووه، چونكه ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌ی نایاسایی هاورده‌بكرێن، ئه‌وا ده‌بنه هۆی بڵاوكردنه‌وه‌ی نه‌خۆشی له‌ناو ئاژه‌ڵ له‌هه‌رێمی كوردستاندا، وتی:”بۆیه له‌ئێستادا هاورده‌كردنی ئاژه‌ڵ به‌شێوه‌ی نایاسایی به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌یه”.
(عه‌باس عه‌لی) به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سامانی ئاژهڵو ڤێتێرنه‌ری هه‌رێم ڕوونیكرده‌وه، ڕێگه ته‌نها به‌هاورده‌كردنی ئاژه‌ڵ له‌و وڵاتانه ده‌درێت كه نه‌خۆشی ئاژه‌ڵ له‌وڵاته‌كانیاندا نیه، له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا له‌سنوره‌كانه‌وه پشكنین بۆ هه‌موو جۆره ئاژه‌ڵێك ده‌كرێت، به‌هیچ جۆرێك ڕێگه به‌و ئاژه‌ڵانه نادرێت كه گومانی نه‌خۆشیان لێبكرێت.