كه‌ركوك زۆرترین گه‌نمه‌ شامی‌ به‌رهه‌مده‌هێنێت

به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ كشتوكاڵی‌ كه‌ركوك ڕایگه‌یاند، له‌وه‌رزی‌ هاوینی‌ ئه‌مساڵدا نزیكه‌ی‌ (145) هه‌زار دۆنم زه‌وی‌ له‌پارێزگاكه‌ كراوه‌ به‌گه‌نمه‌شامی‌، پێشبینیش ده‌كرێت ئه‌مساڵ ئاستی‌ به‌رهه‌مهێنانی‌ گه‌نمه‌شامی‌ له‌كه‌ركوك (300) هه‌زار تۆن بێت كه‌ ئه‌وه‌ش ڕێژه‌یه‌كی‌ زۆرباشه‌.
(مه‌هدی‌ موباره‌ك) به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ كشتوكاڵی‌ كه‌ركوك بە NNA راگەیاندوە له‌چه‌ند ڕۆژی‌ داهاتوودا پرۆسه‌ی‌ دروێنه‌ی‌ گه‌نمه‌شامی‌ له‌ناوچه‌كه‌ ده‌ستپێده‌كات، له‌سه‌ره‌تای‌ مانگی‌ تشرینی‌ دووه‌مه‌وه‌ به‌روبومه‌كه‌ له‌لایه‌ن هه‌ردوو كارگه‌ی‌ گه‌نمه‌شامی‌ تازه‌و حه‌ویجه‌وه‌ له‌جوتیاران وه‌رده‌گیرێت، نرخی‌ هه‌ر تۆنێكیش ه‌(440) هه‌زار دینار دیاریكراوه‌، كه‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی‌ كشتوكاڵی‌ عێراقه‌وه‌ له‌جوتیاران وه‌رده‌گیرێت.