له‌ئێستادا ئاستی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له‌كۆمپانیای نه‌وتی باكور، ڕۆژانه نزیكه‌ی (385) هه‌زار به‌رمیل نه‌وته، كه ئه‌وه‌ش ڕێژه‌یه‌كی كه‌مه.
به‌هۆی كۆنی بۆرییه‌كانی گواستنه‌وه‌ی نه‌وت بۆ به‌نده‌ری جه‌یهان له‌كه‌ركوكه‌وه به‌فشاری كه‌م نه‌وت ڕه‌وانه ده‌كرێت، بۆیه هه‌نارده‌كردنه‌كه كه‌میكردووه.
هاوكات كه‌می هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له‌كۆمپانیای نه‌وتی باكور زۆر كاریگه‌ری نه‌كردووه‌ته سه‌ر ئابوری عێراق به‌شێوه‌ی گشتی، چونكه له‌كۆمپانیای نه‌وتی باشور ڕۆژانه نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن‌و (200) هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده ده‌كرێت، به‌غداش له‌گه‌ڵ كۆمپانیای (BP)ی به‌ریتانی ڕێكه‌وتووه بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی كێڵگه نه‌وتییه‌كانی كه‌ركوك كه (434) بیره‌نه‌وته، به‌ڵام تا ئێستا كۆمپانیاكه ده‌ستبه‌كارنه‌بووه.
NNA