سه‌ربڕینخانه‌ی په‌له‌وه‌ری رانیه، له‌توانایدا هه‌یه له ماوه‌ی سه‌عاتێكدا سێ هه‌زار مریشكی پاككراو به تازه‌ترین شێوازی سه‌رده‌م ئاماده بكات، خاوه‌نه‌كه‌شی داوای هاوكاری له حكومه‌ت ده‌كات بۆ گه‌شه‌پێدانی زیاتری پرۆژه‌كه‌ی.
ئازاد عه‌بدوڵڵا، خاوه‌ن و به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌ربڕینخانه‌ی په‌له‌وه‌ری رانیه، به PUKmedia ی راگه‌یاند: ئه‌گه‌ر وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی هه‌رێم هاوكاریمان بكات، ده‌توانین پرۆژه‌كه‌مان تا ئاستێكی زۆر باشتر له‌ئێستا گه‌شه‌پێبده‌ین، به‌ڵام له‌لایه‌ن ئه‌و وه‌زاره‌ته‌وه هیچ جۆره پشتگیرییه‌ك ناكرێین.
وتیشی: پێشتر له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی كشتوكاڵه‌وه، بڕی 350 دینار، بۆ هه‌ر كیلۆگرامێك مریشكی زیندوو كه به ئێمه ده‌فرۆشرا، ده‌درایه كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كان، به‌ڵام ماوه‌یه‌كه ئه‌و هاوكارییه راگیراوه، ئه‌مه‌ش وایكردووه كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كان به نرخێكی گرانتر له پێشوو مریشكمان پێبفرۆشن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، كه پێویسته ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هه‌وڵبده‌ن له‌ڕێگه‌ی هاوكاریكردنیانه‌وه، پرۆژه‌كانی كه‌رتی په‌له‌وه‌ر هان بده‌ن بۆ به‌رهه‌مهێنانی زیاتر، بۆ ئه‌وه‌ی ئاستی به‌رهه‌می ناوخۆ بگاته راده‌یه‌ك كه كه‌متر پێویستمان به هاورده‌كردنی مریشكی وڵاتانی تر هه‌بێت.
سه‌ربڕینخانه‌ی په‌له‌وه‌ری رانیه له به‌رواری 8/2/2007 دامه‌زراوه، یه‌كێكه له‌و پرۆژه متمانه‌پێكراوانه‌ی كه به‌شێوازێكی مۆدێرن و ته‌ندروست، مریشكی پاككراو ده‌خه‌نه بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، نزیكه‌ی (80) ژنه‌كرێكار رۆژانه كاری تێداده‌كه‌ن و خه‌رجی مانگانه‌ی ئه‌و سه‌ربڕینخانه‌یه له هه‌ر مانگێكدا، زیاتر له 20 ملیۆن دیناره.
pukmedia