22ی ئەم مانگە IPad 5 دەكەوێتە بازارەكانەوە

كۆمپانیای ئه‌پڵی ئه‌مریكی رایگه‌یاند كه‌وا له‌ 22ی ئه‌م مانگه‌دا نه‌وه‌یه‌كی نوێی ئامێری IPad ده‌خاته‌ نێو بازاڕه‌كانه‌وه‌.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌ ناو كۆمپانیای ئه‌پڵ به‌ ماڵپه‌ڕی AllThingsD ی راگه‌یاند كه‌وا كۆمپانیای ناوبراو له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كه‌ 22ی ئه‌م مانگه‌ ساز ده‌كرێت، جۆرێكی نوێی IPad و لاپتۆپی جۆری MAC Bro و سیسته‌می ئیش پێكردنی OS Mavericks راده‌گه‌یه‌نێت.
شایه‌نی باسه‌ كه‌ سه‌رچاوه‌كه‌ هیچ زانیارییه‌كی ده‌رباره‌ی تایبه‌ت مه‌ندییه‌كانی ئه‌م جۆره‌ نوێیه‌ی IPadی ئاشكرا نه‌كرد جگه‌ له‌وه‌ی كه‌ به‌ هه‌مان شێوه‌ی IPone 5S  شوێنی په‌نجه‌ مۆر له‌سه‌ر ئامێره‌كه‌ ده‌بێت.
به‌ڵام چاوه‌ڕوان ده‌كرێت كه‌ ئه‌م جۆره‌ نوێیه‌ی ئایپاد به‌ پرۆسێسه‌ری جۆری A7 كار بكات به‌ هه‌مان شێوه‌ی جۆره‌ نوێیه‌كه‌ی IPhone 5.
جێی وه‌ بیرهێنانه‌وه‌یه‌ كه‌ كۆمپانیای NOKIA ش به‌ هه‌مان شێوه‌ له‌ 22ی ئه‌م مانگه‌دا، ئامێرێكی هاوشێوه‌ی IPad  رابگه‌یه‌نێت كه‌ ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ یه‌كه‌م ئامێری له‌م جۆره‌ بۆ كۆمپانیا فینله‌ندییه‌كه‌.