ئه‌ردۆغان: “به‌شار ئه‌سه‌د یه‌ك تۆز هه‌ستی مرۆڤایه‌تی له‌دڵیدا نییه‌”

له‌ په‌راوێزی “مونته‌دای پێنجه‌می ئیندۆنیسیا بۆ دیموكراسیه‌ت” كه‌ له‌ناوچه‌ی بالی به‌ڕێوه‌چوو، سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا له‌ وتارێكدا هێرشی توندی كرده‌ سه‌ر به‌شار ئه‌سه‌دی سه‌رۆكی سوریا.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان-ی سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا رایگه‌یاند: “به‌شار ئه‌سه‌د مزگه‌وته‌كان له‌كاتی نوێژدا بۆردومان ده‌كات و كه‌وتۆته‌ قه‌تڵه‌عامكردنی خه‌ڵكه‌كه‌ی، كه‌چی له‌پڕ ده‌رده‌كه‌وێت و بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ موسڵمانه‌.” وتیشی: به‌شار ئه‌سه‌د به‌و كرده‌وانه‌ ده‌ریده‌خات كه‌ یه‌ك تۆز به‌های مرۆڤایه‌تی و موسڵمانبوونی له‌ دڵدا نییه‌.
ئه‌ردۆغان جه‌ختی كرده‌وه‌ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی سوریا به‌ مانه‌وه‌ی به‌شار ئه‌سه‌ده‌وه‌، مایه‌ی قبووڵكردن نییه‌، چونكه‌ ئه‌سه‌د وڵاته‌كه‌ی وێرانكرد و خه‌ڵكه‌كه‌ی خۆی ناچاركرد وڵات جێبهێڵن، به‌مافی توركیاشی زانی لایه‌نه‌ ئۆپۆزسیۆنه‌كانی سوریا به‌ هه‌موو جۆره‌ چه‌كێك پڕٍچه‌ك بكات دژی رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د.
هاوكات له‌ درێژه‌ی توندوتیژیه‌كانی ئه‌مرۆ 8ی تشرینی دووه‌می سوریا، سه‌رچاوه‌ ئاگاداره‌كان ئاماژه‌یان به‌ كوشتنی 10 كه‌س كرد له‌ شاره‌كانی حمس و درعا و سوپای ئازادیش ئاماده‌باشیی وه‌رگرتووه‌ بۆ ئه‌نجامدانی جه‌نگێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ له‌ شاری لازقییه‌، ئه‌وه‌ش دوای مه‌شق و راهێنان كردن له‌سه‌ر چه‌ندین جۆر چه‌كی نوێی رۆژئاوایی له‌ جۆری ئێم 16.