وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق به‌مه‌به‌ستی فرۆشتنی نه‌وت، به‌نیازه له‌داهاتوودا ڕكابه‌ری عه‌ره‌بستانی سعودییه بكات‌و گرنگی زیاتر به‌بازاڕه‌كانی ئاسیا بدات، به‌تایبه‌تی بازاڕه‌كانی هیندستانو چین.
(عاسم جیهاد) وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق له‌لێدوانێكدا بە NNA راگەیاندوە،له‌ئێستادا عه‌ره‌بستانی سعودییه له‌پله‌ی یه‌كه‌مدایه له‌ڕووی فرۆشتنی نه‌وت به‌وڵاتانی ئاسیا، بۆیه وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراقیش به‌گوێره‌ی پلانی درێژخایه‌نی وه‌زاره‌ت بۆ زیادكردنی ئاستی بهرههمهێنانو هه‌نارده‌ی نه‌وت، به‌نیازه له‌مه‌ودوا له‌پاڵ بازاڕه‌كانی ئه‌وروپادا گرنگی زیاتر به‌بازاڕه‌كانی ئاسیا بدات، ڕكابه‌ری سعودییه بكات له‌هه‌نارده‌ی نه‌وت بۆ بازاڕه‌كانی ئاسیا به‌تایبه‌تی بۆ بازاڕه‌كانی چین‌و هیندستان.
(عاسم جیهاد) وتیشی:”وه‌زاره‌تی نه‌وت به‌نیازه له‌چه‌ند ساڵی داهاتوودا ئاستی بهرههمهێنانو هه‌نارده‌ی نه‌وت به‌رزبكاته‌وه، به‌جۆرێك ڕۆژانه شه‌ش ملیۆن به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه بكات، هاوكات به‌گوێره‌ی پلانه‌كه‌ی وه‌زاره‌ت، تا ساڵی (2020) ئاستی هه‌نارده‌ی نه‌وت بۆ نۆ ملیۆن به‌رمیل نه‌وت له‌ڕۆژێكدا به‌رزده‌كرێته‌وه”.