وڵاتی میسر ده‌یه‌وێت له هه‌رێمی كوردستان ناوچه‌یه‌كی بازرگانی و پیشه‌سازی دابمه‌زرێنێت و حكومه‌تی هه‌رێمیش پێشوازی خۆی بۆ ئه‌و خواسته‌ی میسر ده‌ربڕیوه.
به‌پێی هه‌واڵێكی سایتی فه‌رمی حكومه‌تی هه‌رێم له كۆبونه‌وه‌ی شاندی وڵاتی میسر به سه‌رۆكایه‌تی مونیر فه‌خری، وه‌زیری پیشه‌سازی و بازرگانی ئه‌و وڵاته، له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، جه‌خت كراوه‌ته‌وه كه وڵاتی میسر ده‌یه‌وێت له هه‌رێمی كوردستان وه‌به‌رهێنان بكات و به‌شداری له ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستاندا بكات.
شانده‌كه‌ی وڵاتی میسر داخوازی وڵاته‌كه‌یان بۆ دامه‌زراندنی ناوچه‌یه‌كی پیشه‌سازی و بارزرگانی له هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕیوه، به تایبه‌ت له بواری كشتوكاڵی و گه‌شتیاریدا.
لای خۆشیه‌وه نێچیرڤان بارزانی پێشوازی له داواكه‌ی وڵاتی میسر كردوه و پشتگیری حكومه‌تی هه‌رێمی بۆ دوپاتكردونهتهوه.